ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ناتوانرێت لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ڤێنزۆئێلا لە چوارچێوەی لێدوانی هەرایانە بۆ هەڵبژاردن لێک بدەینەوە. کاتێک سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشکاوانە دەڵێت ڤێزنۆئێلا مافی ئێمەی بردووە و جەخت دەکات کە ئەمریکا دەیەوێت هەمووی وەربگرێتەوە، ئەو لێدوانە بەس هەڵوێستێکی سیاسی نییە، بەڵکوو بەیانی ئایدۆلۆژیایەکە؛ ئایدۆلۆژیایەک کە ساڵەهایە لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەبووە، بەڵام بەردەوام لە پشت زمانی دیمپلۆماتیک، پاگەندەی ئەخلاقی و دروشمی مافی مرۆڤ شاردرابووەوە.
ترامپ بە پێچەوانەی پێشووەکانی خۆی نەک هەوڵێک بۆ شاردنەوەی ئەو لۆژیکە نادات، بەڵکوو ئەوە وەکوو مافێکی ڕوون دێنێتە ئاراوە؛ مافێک کە تێیدا ، خاونایەتی سەرچاوەی دیکەی وڵاتەکان کارێکی ئاساییە و دەتوانێت داوای بکات. گرینگایەتی ئەو دانپێدانانە لەوەدایە کە بۆ یەکەم جار، لۆژیکی تاڵانی ڕەوا نە لە چوارچێوەی بەڵگەی نهێنی یان شیکاری ڕەخنەگرانە، بەڵکوو لە مزنای بانترین بەرپرسانی جێبەجێکاری ئەمریکاوە دێتە سەر زار.
ڤێنزۆئێلا وەکوو نموونەیەک؛ لۆژیکی خاونایەتی جیهانی ئەمریکا
ڤێنزۆئێلا لە ئەو گێڕانەوەدا، یەک هەڵکەوتە نییە، بەڵکوو نموونەیەکی ڕوونە. وڵاتێک کە گەورەترین پاشەکەوتی نەوتی جیهانی هەیە و ساڵەهایە هەوڵی داوە سیاسەتی وزە و ئابووری خۆی سەربەخۆ لە ورەی واشینتۆن پێناسە بکات. لە ڕوانگەی ترامپەوە، هەمان سەربەخۆیی بۆ خۆی لادانێک دێتە ئەژمار؛ لادان لە ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا خۆی بە خاوەن و چاوەدێری دەزانێت. پرسیاری سەرەکی لەوەدایە: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ ئاوەها پاگەندەیەک سەبارەت بە ڤێنزیۆئێلا دێنێتە ئاراوە، چ دەستەبەرکاریەک هەیە کە سبەینێ هەمان لۆژیک سەبارەت بە وڵاتانی دیکەش بەکار نەیێت؟
ئەمە ڕێک هەمان خاڵە کە لۆژیکی ئیستعماری نوێ خۆی نیشان دەدات. لە ئەو لۆژیکەدا، وڵاتەکان نە بە پێی مافی نێودەوڵەتی، بەڵکوو بە پێی ئاستی پەیڕەوی کردنیان لە سیستەمی ئەمریکا نرخیان بۆ دادەنرێت. هەر وڵاتێک کە لە ئەو سیستەمە بێتە دەرەوە، خێرا لە پێگەی هەڕەشە، حکومەتی سەرەڕۆ یان پێشێلکاری سیستەمی جیهانی دادەنرێت و سەرچاوەکانی وەکوو ئامرازێک بۆ گوشار یان ئامانجێک بۆ وەرگرتنەوە، پێناسە دەکرێت. ڤێنزۆئێلا ئەمڕۆ لە ئەو پێگەدایە، بەڵام مێژوو سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا نیشان دەدات کە ئەو ڕیزبەندە هەر خەریکە پەرە دەستێنێت. لە ئەمریکای لاتینەوە بگرە هەتا ڕۆژهەڵاتی ناڤین، یەک لۆژیک هەیە: سەرچاوەکان هی ئەوانەن کە توانی سەپاندنی ورەی خۆیانیان هەیە.
تاڵانی کۆن بە زمان و ئامرازی نوێ
بەراورد کردنی ئەو لۆژیکە لەگەڵ ئیستعماری سەدەی 19، زیاتر لە ئەوەی کە شوبهاندنێکی نزیک لە درۆ بێت، شرۆڤەیەکی مێژوویی وردە. لە ئەو سەردەمەدا، هێزە ئیتعماریەکان بە بێ شاردنەوە ڕایاندەگەیاند کە بۆ بردنی سەرچاوەکان و پەرەپێدان بە دزەی خۆیان دەچنە وڵاتانی دیکە. ئەمڕۆ، هەمان ئامانج بە وشە و چەمکی نوێ شوێنگیری دەکرێت: گەمارۆ، گوشاری ئابووری، ئاسایشی وزە و بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە جیهانیەکان. بەڵام ئەگەر لایەنی زمانی و ڕواڵەتیان وەلا بنرێت، ناوەکی سەرەکی نەگۆڕیوە.
لە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەکانەوە هەتا داگیر کردنی مافی گەلان
یەکێک لە جیلوە ڕواڵەتیەکانی ئەو لۆژیکە، ئەوەیە کە دەتوانرێت ناوی دزی دەریایی مۆدێڕنی لەسەر بنرێت. لە جیهانی ئەمڕۆدا، چی دیکە پێویست بە دزی دەریایی بە ئاڵای ڕەشەوە نییە؛ ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەکان، هەڕەشەی کۆمپانیاکانی گواستنەوە و دەست بەسەردا گرتنی وزە بە فەرمانی فەرمی دەوڵەتەکان و بەە ناوی جێبەجێ کردنی گەمارۆکان ئەنجام دەدرێت. سەبارەت بە ڤێنزۆئێلا، ئەو ڕەوتە راشکاوانە بەدی دەکرێت. ئەمریکا نەک هەر ڕێگای فرۆشی نەوتی ئەو وڵاتەی داخستووە، بەڵکوو هەندێک جار ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕۆڵی هەبووە لە ڕاگرتنی وەجبەکانی.
دەرەنجام
لە کۆتاییدا، گرینگایەتی قسەکانی ترامپ لەوەدایە کە ئاشکرای دەکات. هەڵەیە ئەگەر ئەو ڕوانگە بچووک بکرێتەوە بە تاک یان قسەیەکی ترامپ. ڕاستی ئەوەیە کە ئەوە تەنیا پەردەکانی لاداوە و ئەوەی کە ساڵەهایە لە کردەوەدا جێبەجێ دەکرێت، دەهێنرێتە سەر زار. سیاسەتی تاڵانی سەرچاوەکان، سەپابدنی ورە و بەکارهێنانی ئامێری ئابووری و دەریایی بۆ گوشار، بەشێک لە بنەمای سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە، بەس ترامپ ئاشکرای کرد. لە ئەو ڕوانگەوە، لێدوانەکانی ناوبراو سەبارەت بە ڤێنزۆئێلا ئەبێ وەکوو هۆشداریەکی جیدی بێتە ئەژمار؛ هۆشداریەک کە نیشانی دەدات لە سیستەمی پاگەندە کراوی ئەمریکا، مافی گەلان تا ئەو شوێنە بەڕێزە کە دژی بەرژەوەندیەکانی زلهێزەکان نەبێت. ئەو دانپێدانانە، هەلێکی شرپڤەییە بۆ دووبارە پێناسە کردنەوەی چەمکی سیستەمی جیهانی و پرسیار لە ڕەوایی سسیتەمێک کە سەرەڕای گۆڕانی ئامرازەکان، لەسەر لۆژیکی کۆنی تاڵان و دزی دەریایی دانراوە.
Your Comment