AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢ ١٩:٣٩

سەرۆک کۆماری ئێران: ئاو بۆتە کێشەیەکی جیدیی وڵات

سەرۆک کۆماری ئێران: ئاو بۆتە کێشەیەکی جیدیی وڵات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دۆخی ئاو لە وڵاتدا یەکێکە لە پرسە گرینگ و ئۆڕژانسییەکان و ئەگەر نتوانین ئیدارەی بکەین، بەرەوڕووی کێشەی جیدی دەبینەوە و چیتر چارەسەر نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ئەوڕۆ لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیدا، سەبارەت بە کێشەی ئاو، وتی: دۆخی ئاو لە ئێستای وڵاتدا یەکێکە لە پرسە گرینگ و ئۆڕژانسییەکان و ئەگەر نتوانین ئیدارەی بکەین، بەرەوڕووی کێشەی جیدی دەبینەوە و چیتر چارەسەر نابێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە تاوتوێ‌کردنی ڕاپۆرت و لێکدانەوەی نزیکەی 80 کەس لە پسپۆڕان و مامۆستایانی زانکۆ لەبارەی گرفتی ئاو لە لایەن دەوڵەتەوە، وتیشی: مامۆستایان، کارناسان و لێهاتووان کۆبوونەتەوە و خەریکی لێکدانەوەی ئەم پرسە لە گۆشەنیگای کشتوکاڵی، ئاوداشتن، کۆمەڵناسی، ئابووری و بەڕیوەبەرییەوەن و ئێمە وەک دەوڵەت چاومان لە دۆزینەوەی ڕێکارێک لە لایەن ئەوانەوەیە بۆ ئەوەی بتوانین ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو گرفتە بدۆزینەوە.

زیادیشی کرد: بە گوێرەی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان و ڕاپۆرتی مامۆستایان، ڕەوتی وڵات لە بابەتی ئاوەوە، قەیراناوییە و بەگشتی هەموو پارێزگاکانی تێوەگلاندووە و ئەم کێشەیە تەنیا بە دابەشکاریی ئاو چارەسەر نابێت، بەڵکوو بە هۆی گەشەی نازانستی و ناکارناسانە، کێشەکە، ئابووری، جۆری کشتوکاڵ، شێوەی ئاوداشتن، بارگاوی‌کردن و ئیدارەی، تێکرایان کێشەیان هەیە.

پزشکیان داوای لە نوێنەرانی مەجلیس کرد کە متمانە بە بلیمەتان و زانکۆییەکان و مامۆستایان بکەن و بەپێی بڕیاری کارناسانەیان و بە یارمەتیی ئەوان، بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هەنگاو هەڵبگیرێت.

News ID 57989

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha