بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە تێپەڕ بوونی زیاتر لە دە ساڵ لە هاتنی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، نزیک بە 900 سەربازی ئەمریکا هێشتا لە کوردستانی سووریا و ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هێزە کوردیەکان، جێگیرن. واشنتۆن ئەوە بە ڕاسپاردەی سەقامگیرکەر دوای شکستی داعش و تێکشکاندنی دەسەڵاتی ئەوان وەسف دەکات، بەڵام لە کردەوەدا هێشتا بەرەوڕووی هێرشی مووشەکی، درۆنی و هەڕەشەی ئەمنیەتیە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فاکس نیوز، هێزە ئەمریکیەکان جێگیر لە کوردستانی سووریا بە شێوەی فەرمی ڕاسپاردەی بەرەنگار بوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ڕێگری لە بووژانەوەی ئەو گرووپەیان لە ئەستۆیە. بەم حاڵەوە دۆخی مەیدانی نیشانی دەدات کە ئەو هێزانە هێشتا هەر لە شێنێکی چالاکی جەنگی، ئەویش بە بێ ڕاگەیاندنی فەرمی شەڕ و بە بێ بەرچاوگەی تایبەت بۆ کۆتایی ڕاسپاردە چالاکی دەکەن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمریکیەکان لە پاڵ هێزەکانی هەسەدە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی دژی داعش درێژەی دەبێت.
فاکس نیوز جەخت دەکات کە هاوکات لەگەڵ زیاد بوونەوەی ئاڵۆزیە ناوچەییەکان، مەترسی هێرشی ناراستەوخۆی بۆ سەر بنکە و هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا هەر زۆرە؛ ڕاستییەک کە پرسیارەکان سەبارەت بە داهاتووی ئەو هێزانە و تێچووەکانیانی زیاتر لە ڕابردوو بەرچاو کردووەتەوە.
کەناڵی فاکس نیوزی ئەمریکا لە درێژەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا و نەچوونە دەرەوەی ئەوان لە داهاتوویەکی نزیک هەواڵی دا.
News ID 57987
Your Comment