شاری تەدمەر
-
ئەمریکا 70 شوێنی سووریای بوردۆمان کرد
هێزەکانی ئەمریکا لە درێژەی بوونی سەربازی خۆیان لە سووریا زیاتر لە 70 شوێنی پێوەندیدار بە داعشیان لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
-
ئاڵدار خەلیل: هەڵسوکەوتەکانی دیمەشق ڕێخۆشکەرە بۆ بووژانەوەی داعش
ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە، وێڕای ڕەخنە لە هەڵسوکەوتەکانی دەوڵەتی کاتی دیمەشق، جەختی کرد: ئەو هەڵوێستانە مۆڵەتی فەرمیی بە چالاکی داعش داوە و داهاتووی سووریا بەرەوڕووی مەترسی دەکات.
-
شەڕی ئەمریکا و داعش لە سووریا؛ پشت لە کورد ڕوو لە جۆلانی
گۆڤاری فۆربێزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە هێرشی ئەمدواییەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا و کوژرانی دوو هیزی ئەمریکی و ئەم ڕووداوە دەباتەوە سەر هاوکارییە نوێیەکانی واشنتۆن و دەوڵەتی نوێی دیمەشق و بۆشاییەکی ئەمنی بە ناوی کوردی سووریا لەو هاوکێشەیەدا.
-
ئەوەی هێرشی کردۆتە سەر هێزە ئەمریکاییەکان کێ بوو؟
بە گوێرەی پاگەندەی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هێرشبەرەکەی دوێنێ بۆ سەر گەشتی هاوبەشی سەربازانی ئەمریکا و هێزەکانی دەوڵەتی کاتی سووریا لە تەدمەر، ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی نوێ بووە.
-
ترامپ: تۆڵەی کوژرانی هێزەکانمان لە سووریا دەکەینەوە
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای کوژرانی سێ ئەمریکی و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە لە تەدمری سووریا وتی: تۆڵە جیدی بە ڕێوەیە.
-
لە سووریا هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکی شارەی تەدمەری سووریا، ژمارێک لە هێزەکانی ئەمریکایی و سووری بریندار بوون.