بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریاوان شەهرام ئێرانی لە کۆبوونەوەی "ئێران بەهێز" لە ورمێ، سەبارەت بە شەڕی 12 ڕۆژە وتی: شانازی ئێمە ئەوە بوو کە بەپشتبەستن بە گەل لەگەل هەموو دنیادا بەشەڕ هاتین و ئەوان نەیانتوانی هیچ غەڵەتێک بکەن.
ناوبراو بە ئاماژە ئیسکۆرتکردنی زیاتر لە 100 سەرئاوگەڕی ئێرانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە، بیری هێنایەوە: ئەم بابەتە لە لایەن زۆربەی هیزە سەربازییەکانی جیهانەوە دانی پێدانراوە.
ئەمیر ئێرانی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە وەڕێخستنی 18 دەزگای هەواڵگری لە لایەن ئەمریکاوە بۆ تەرکیز خستنەسەر ئێران، وتی: ئەوان لە هەر دەرفەتێک بۆ دزەکردن کەڵک دەبەن. بەڵام دزەکردن لە ئێران هەوڵێکی بێهۆیە.
Your Comment