بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیدان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەو ڕێککەوتنانه كرد کە مه‌زڵوم كۆبانێ، هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو (هه‌سه‌ده) لەگەڵ ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سووریا لە 10ی ئازاردا واژۆیان کرد و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، لەسەر یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا ڕێککەوتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بەنیازین هەمو دەروازە سنوورییەکان وەک سیاسەتێکی گشتی بکەینەوە، بەڵام بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکان بکرێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی دەکەونە دەوروبەری نوسەیبین ، دەبێت ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی 10ی ئازار تەواو بکرێن، و حکومەتی ناوەندی لە سووریاش دەبێت بگاتە قۆناغێکی دیاریکراو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا، وتی، "هێزه كوردییه‌كان كه هاوبه‌شبوون له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له ساڵی 2014دا هیچ ئاماده‌ییه‌كیان رانه‌گه‌یاندوه كه بۆ جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق".
Your Comment