AP ١٤٠٥ خەرمانان ٥ ١٥:٤٥

واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتی دا: شەری ئێران و ئەمریکا و لاوازی بەرانبەر چین

واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتی دا: شەری ئێران و ئەمریکا و لاوازی بەرانبەر چین

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران لەسەر هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئاسیا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە بەکارهێنانی بەرفراوانی تەقەمەنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانی پەرەسەندنی هاوپەیمانانی ئاسیایی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە و ناڕەزایی بەرپرسانی پنتاگۆن لە ناوچەی هیندستان و زەریای ئارامی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەم بەرپرسانە ترسیان هەیە بەردەوامبوونی شەڕ لەگەڵ ئێران، ئامادەیی ئەمریکا بۆ ئەگەری ململانێ لەگەڵ چین لاواز بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسێکی ئەمریکی جەختی لەوە کردووەتەوە کە زیاتر لە 30 کەشتی کە بڕیاربوو لە زەریای ئارامدا جێگیر بکرێن، لەکاتی جەنگدا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لابراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم نیگەرانیانە سەبارەت بە کەمبوونەوەی پشکی چەک لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە ئەمریکا مانۆڕێکی هاوبەشی دوورخراوەی لەگەڵ کۆریای باشوور هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا ئەنجام بدرێت و ئەو فشارانەی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بە هۆکاری ئەم بڕیارە هێناوەتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی تایوانی بڵاویکردەوە، ئەو وڵاتە کە بەهرەمەندە لە پشتیوانی سەربازی ئەمریکا، پێشبینی دواکەوتنی بەرچاو دەکات لە گەیاندنی مووشەکەکانی پاتریۆت، چونکە پنتاگۆن زۆربەی کۆگاکانی چەکی ڕێگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنێت.

هەروەها دیپلۆماتکارێکی ئاسیا بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە کە ژاپۆن هۆشداری لە پنتاگۆنەوە وەرگرتووە سەبارەت بە ئەگەری دواکەوتنی گەیاندنی باری بەرگری، لەوانەش مووشەکی کروزی تاماهۆک.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، شارەزایان پێیان وایە شەڕ لەگەڵ ئێران کاریگەری گەورەی لەسەر پێگەی ئەمەریکا لە ئاسیا بەتایبەتی بەرامبەر چین هەبووە.

News ID 60287

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha