بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئیران لە پەیامێکدا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: وتووێژی بنیاتنەر و داهێنەرانەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە تاران ئەنجامدا.
ڕوونیشی کردەوە: مەحاڵ نییە دیپلۆماسی بگەڕێتەوە سەر ڕێبازەکەی. ئەمەش پەیوەستە بە تێگەیشتن لە ڕاستییەکی سادە لەلایەن ئەمریکاوە: فشار کار ناکات. ئەمریکا دەبێت متمانە دروست بکات، بە ڕێزەوە قسە بکات، دان بە مافەکانماندا بنێت و پابەند بێت بە ئەرکەکانییەوە.
Your Comment