بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئێبن ڕەزا، وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە وەکالەت، بە جەخت کردنەوە لەسەر گۆڕانی هاوکێشەکانی دەسەڵات لە ناوچەکە وتی: ئێران لە مەیداندا سەلماندی کە سەردەمی "لێدانو هەڵاتن"، هەڵمەتەکانی پشت زەریاکان و هەڕەشە لە گەلان کۆتایی پێهاتووە.
ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکێشەکانی دەسەڵاتی لە ناوچەکەدا لە مەیداندا گۆڕیوە و نیشانی داوە کە هەڕەشە و هەڵمەتەکان لە دوورەوە ناتوانن واقیعەکانی مەیدانەکە بگۆڕن.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەندێ نمایشی میدیایی، وتی: نمایشی میدیایی گاڵتەجاڕانە، واقیعی مەیدان و لایەنی سەرکەوتوو ناگۆڕێت.
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە وەکالەت هەروەها ئاماژەی بە پاشخانی مێژوویی ئێران کرد و ڕایگەیاند: مێژووی چەند هەزار ساڵەی ئێران بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی بزانیت مرۆڤ دەبێ بە ڕێزەوە قسە لەگەڵ نەتەوەی ئێران بکات.
Your Comment