بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵەی ڕێزگرتن لە هونەرمەندانی کوردستان، لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی شارەوانیی سنە، بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و بلیمەتە دیارەکانی فەرهەنگ و هونەر، و کەسانی هونەردۆست، ڕێوڕەسمێک بۆ پەردەلادان لە ئالبۆمی" بۆ کوردستان " بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا پرۆفیسۆر دکتۆر ئەسعەد ئەردەڵان، سەید بەهائەدین حوسێنی و ڕەحیم لوقمانی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە وتاریان پێشکەش کرد.
هەروەها باس لە کاریگەرییەکانی مۆسیقا لە سەر ژیان و مێژووەکەی و جێگەی لە نێو کورددا کرا، باس لە کێشەی هونەرمەندان کرا .
لە میانی مەراسیمەکەدا چەند پارچە لە ئەلبوومی مۆسیقای "بۆ کوردستان" لەلایەن پووریا مەعرووفیەوە بۆ ئامادەبووان و میوانان پێشکەشکرا.
ئامادەبوون و پێشوازیی خەڵکی هونەردۆستی شاری سنە لەم ڕێوڕەسمەدا جێگەی سەرنج بوو، هەروەها میوانانی وەک هادی زیا الدینی، بێهزاد تارا، ماشاڵڵا محەممەدی، سیمین چایچی، بەهمەن حاجی ئەمینی، فەرزاد حاجی میرزایی، ئەرسەلان سوودمەند، ئەسعەد ورمێزیار، یەدوڵڵا نوورانی، شەهرام عەلی محەممەدی و شەهرام قەدیمی ئامادە بوون.
ئەلبوومی مۆسیقای کوردی (بۆ کوردستان) کە بە دەنگی پووریا مەعروف هاتە ناو بازاڕی هونەرەوە، دووهەمین بەرهەمی ئەم گۆرانیبێژە لاوەی سنەیە.
Your Comment