AP ١٤٠٥ خەرمانان ٥ ٢٢:٠١

ڕەزایی: ئەمریکا دەست بە خراپەکاری بکاتەوە وای تەمێ دەکەین لە مێژوودا بینووسن

ڕەزایی: ئەمریکا دەست بە خراپەکاری بکاتەوە وای تەمێ دەکەین لە مێژوودا بینووسن

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر، جەختی لە پێوەندی دۆستانە و برایانانەی ئێران و قەتەر کردەوە، هەروەها هۆشداری دا لە هەر کارێکی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر، جەختی لە پێوەندی دۆستانە و برایانە لە نێوان ئێران و قەتەر کردەوە، هەروەها هۆشداریی دا لە هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانەی ئەمریکا لە دژی ئێران.

ناوبراو بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و قەتەر ڕایگەیاند: ئێران لە ڕۆژان و هەلومەرجی سەختدا یارمەتی قەتەری داوە و جەخت لەسەر دۆستایەتی و برایەتی نێوان دوو وڵات دەکاتەوە.

ڕەزایی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران متمانەی بە ئەمریکا نییە، زیادی کرد: ئەمریکییەکان چەندین جار خیانەتیان لە دیپلۆماسی و دانوستان کردووە.

هۆشداریشی دا: ئەگەر ئەمریکا دەست بە خراپەکارییەک بکات دژی ئێران، ئێمە کارەساتێک بۆ بەرژەوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانیان دەهێنین کە لە مێژوودا تۆمار بکرێت.

هەروەها سەبارەت بە گەرووی هورمز وتی: ئەمریکا سەرەتا دەبێت هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێران، دواتر ئێران بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی گەرووی هورمز.

News ID 60290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha