AP ١٤٠٥ خەرمانان ٥ ٢٠:٠٢

سەرۆک کۆماری ئێران: دەبێ دان بە هەموو مافەکانی نەتەوەی ئێراندا بنرێت

سەرۆک کۆماری ئێران: دەبێ دان بە هەموو مافەکانی نەتەوەی ئێراندا بنرێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لایەنە نەیارەکان دەبێ دان بە هەموو مافەکانی نەتەوەی ئێراندا بنێن لە هەموو بوارەکاندا و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان؛ کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی مافە یاساییەکانی خۆی هیچ شتێکی ناوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی خەرمانان لە دیدارێکدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، بە ئاماژەدان بە ڕووداوە تاڵەکانی ئەم دواییە ڕایگەیاند: هەندێک ڕووداو ڕوویانداوە کە قبووڵ ناکرێت، بەڵام هێشتا پێمان وایە کە ئێران و قەتەر دوو وڵاتی دۆست و بران و ئەو پرسانەی کە لە قەتەر سەریان هەڵداوە دەتوانرێت لە ڕێگەی تێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێت”.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ئاشتی لە ناوچەکەدا ناخوازن، ڕوونی کردەوە: "ئێران و قەتەر بڕیار بوو چەندین ڕێوشوێنی هاوبەش بگرنەبەر، بەڵام شەڕەکە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی دواخست. پلانی ڕژێمی زایۆنی ڕێگریکردنە لە دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان موسڵمانان". هەوڵەکانی حکومەتی قەتەر و میری قەتەر بۆ نێوەندگیری و جێگیرکردنی ئاشتی و ئارامی بەرز دەنرخێنین و ئەو هەوڵانەش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەنرخن.

پزشکیان جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەدوای شەڕ و فراوانکردنی بازنەی ململانێکاندا ناگەڕێت.

زیادی کرد: شەڕ بەسەر ئێراندا سەپێنرا و بەردەوامییەکەی بە زیانی وڵات و ناوچەکە و جیهانە. لۆژیک ئەوە دەکات کە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە هەمان شێوەی پێشوو دەستپێبکاتەوە و کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، نەک وڵاتان پەنا بۆ شەڕ و نیشاندانی ددان ببەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەو ناکۆکیانەی کە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا هەن، شایانی گەلانی موسڵمان نین.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە هەوڵی هەندێک لە ڕەوتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و تەنانەت لە ناوخۆی ئێرانیش بۆ پێشگرتن لە پێکهێنانی ڕێککەوتنەکان، ئاماژەی بەوە کرد: پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا چاوپۆشی لەو دەنگانە بکەن کە هەوڵی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە دەدەن. بەرژەوەندی هەندێک لە درێژەدان بە شەڕدایە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایە ئاشتی و ئاسایش بە قازانجی ئێران و ناوچەکە و جیهان دەبێت.

News ID 60289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha