AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٤ ١٤:٣٠

سوپای پاسداران سەدان مووشەک لە کەنداوی فارس دەتەقێنێ

سوپای پاسداران سەدان مووشەک لە کەنداوی فارس دەتەقێنێ

قۆناغی دووهەمی مەشقی "بەهێزیی" هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە تەقاندنی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا و کروز دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەمی مەشقی "بەهێزیی"هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە تەقاندنی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا و کروز دەستی پێکرد.

لەم قۆناغەی مانۆڕەکەدا مووشەکی قەدر ١١٠، قەدر ٣٨٠، قادر و ٣٠٣ مووشەکی بالیستی لە خاڵەکانی قووڵایی وڵاتەوە سەرجەم ئامانجە پێشوەختە دیاریکراوەکانی دەریای عومان بە وردبینییەکی بەرز بە لێدانیان لە یەک کاتدا لەناوبرد.

هاوکات لەگەڵ تەقاندنی مووشەکەکان، سیستەمی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش توانیان هێرش بکەنە سەر بنکە ھاوشێوەکراوەکانی دوژمن و بە سەرکەوتوویی لەناویان ببەن.

هەروەها لەم بەشەی مانۆڕەکەدا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی که له سەر کەشتییەکان دانراوه ، ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی قورس له بەرامبەر ئامانجه ئاسمانییەکان ئەنجام دەدات که به نیازن هێرش بکەنە سەر کەشتییه خێراکان و کەناراوەکانی ئێران.

سەقامگیری سیستەمی شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ئەلیکترۆنی دوژمن لە بارودۆخی شەڕی ھاوشێوە لە ئامانجە گرنگەکانی ئەم مانۆڕەیە کە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز و دوورگەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت.

News ID 57793

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha