بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، جەختی کرد کە ڕاگەیێندراوی بڵاوبووەی نووسینگەی وتەبێژی مەڵبەندی بارزانی، کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا(مەهەپە)ی کردۆتە ئامانج، هەم ناوەڕۆک و هەمیش ئەدەبیاتێکی نەشیاوی هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا داوای لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو لێدوانە "بێڕێزانە و هاندەرانە" وەڵامدەر بێت و خێرا هەڵوێستێکی گونجاو و بەرپرسانە بگرێتە بەر.
شایانی باسە، پێشتر مەڵبەندی بارزانی لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا، وتبووی: ئێمە لامان وابوو خودا دەوڵەت باخچەلیی ڕێنوێنی کردووە بۆ دەستشتنەوە لە ڕەگەزپەرەستی و شوێنیزم، بەڵام وادیارە کە گورگی خۆڵەمێشیی ڕابردوو هێشتاش خۆی لە پیستی مەڕدا شاردۆتەوە.
Your Comment