بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد خاکپوور فەرماندەی گشتی سپای پاسداران بە بۆنەی دەسپێکی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی دژە تیرۆریستی سەهەندی 2025، لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە توانایی سپا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ڕایگەیاند: سپا بۆ گواستنەوەی ئەزموونی دژە تیرۆریستی هیچ سنوورێکی نیە.
ناوبراو زیادی کرد: بەشداری بەربڵاوی سەرۆکی شاندە باڵاکانی فەرماندەکان و ئەفسەرە سەربازیەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگهای لە ئەو مانۆڕە نیشانەی هاوکاری و ورەی هاوبەش بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە.
فەرماندەی گشتی سپا جەختی کرد: سپا ئامادەیە هەتا هەموو ئەزموونەکانی خۆی بە بێ هیچ سنوورێک بخاتە بەردەستی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە.
فەرماندەی گشتی سپا وتی: سپا ئامادەیە کە ئەزموونەکانی خۆی بە بێ هیچ جۆرە سنوورداریەک بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگهای.
News ID 57788
Your Comment