بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا دێهقانی جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لە کۆبوونەوەی تایبەتیی "ڕۆژی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی توندئاژۆیانەی یەکلایەنە" بە ئیدانەکردنی گەمارۆکان وەک ئامرازی سزادانی بەکۆمەڵ و پێشێلکردنی مافی گەشە، ئەو هەڵمەتانەی تەواو نایاسایی و دژی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان زانی و جەختی لە زەروورەتی تۆکمەی بڕیارنامەگەلی کۆمەڵەی گشتی و درێژەی ڕاسپاردەی ڕاپۆرتی تایبەتی لەوبارەیە کرد.
دێهقانی ڕاشیگەیاند: هەڵمەتی توندئاژۆیانەی یەکلایەنە نەک هەر لەبەر کاکڵەی دژبەرانەی و زۆرەملێیانەی ناڕەوایە، بەڵکوو لەباری یاساییشەوە تەواو نایاساییە. گەمارۆکان خۆیان پێشەکییەکن بۆ سەپاندنی زۆر و ئەگەر سەرکەون، نەتەوەکان فەلەج دەکەن و ئەگەر شکست بێنن، وڵاتانی گەمارۆدەر ناچار دەبن لە دەستدرێژی و پەلاماردان.
جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لە کۆتاییدا داوای لە هەموو دەولەتان کرد کە لە سەپاندن، ڕاپەڕاندن، پێڕەویکردن یان تۆکمەی ئەو هەڵمەتە نایاساییە خۆ ببوێرن و داکۆکی لە درێژەی ڕاسپاردەی سەربەخۆیانە، وردبینانە و پشتئەستوور بە بەڵگەی ڕاپۆرتدەری تایبەتی بکەن.
Your Comment