بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کوردی تورکیا بە سەفەرێکی تایبەتی گەیشتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە حیزبە کوردییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ناوچەکە کۆببێتەوە.
بایدەمیر لەم سەفەرەدا لەگەڵ چەند لایەنێکی کوردی، ڕێکخراوی مەدەنی، دامەزراوە و ناوەندی پەیوەندیدار بە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆدەبێتەوە.
مەبەست لەم سەفەرە وردبوونەوە لە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و قسەکردنە لەگەڵ چالاکانی ناوخۆییە.
Your Comment