بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداو، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) بەیانی بڕیارە هەنگاوێکی نوێ لە پێناو ئاشتی هەڵبگرێت.
بە گوێرەی ئەم هەوقاڵە، پەکەکە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە قەندیلدا لە هەڵگرتنی هەنگاوێکی نوێ و کردەکی لە پێناو هەڵوەشانەوە و چەکداماڵینی خۆی بەپێی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەواڵی دا.
میدیا نزیکەکان لە پەکەکە، هاوکاتی ڕۆماڵدانی ئەم هەواڵە، ڕایانگەیاند کە کۆنسەی سەرۆکایەتی ئەو ڕێکخراوە بڕیارە بەیانی لە چوارچێوەی بانگەوازی ئۆجەلان و بڕیارەکانی دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە، هەنگاوێکی مێژوویی دیکە هەڵبگرن.
Your Comment