AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢ ١٢:٠٧

ئێران بە توندی پاگەندەی ئەمریکا دژی خۆی ڕەت کردەوە

ئێران بە توندی پاگەندەی ئەمریکا دژی خۆی ڕەت کردەوە

نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ڕایگەیاندکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش، بە توندی پاگەندەی نوێنەری ئەمریکا دژی ئێرانی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆ (هەینی، ٢ی خەزەڵوەر)ی ئەنجومەنی ئاسایش، ئێمە لێبڕاوانە و بو توندی پاگەنەدەی بێ بنەمای نوێنەری ئەمریکا دژی ئێرانمان ڕەت کردەوە.

لە تویتی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێراندا هاتووە: تۆمەتەکانی نوێنەری ئەمریکا تەنیا بۆ بەچەواشەبردنی ڕای گشتی کە سەرچاوە ڕاستەقینەکانی ناسەقامگیرییە؛ واتە ئەمریکا و پاڵپشتیی بەردەوام و بێ‌مەرجی لە دەستدرێژی و داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی.

جەخت لەوەش کراوە: سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەپێی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی، پێداگرە لە ڕێزنان لە سەروەری، تەواوەتی سەرزەوینی، دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و ڕێزی درواسێتی و ئەوە ئامادەبوونی نایاسایی و هەڵمەتە تێکدەرانە و ناسەقامگیرییەکانی ئەمریکایە کە ئاگری شەڕی لە ناوچەدا گەشاندۆتەوە.

News ID 57322

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha