ئاژانسی هەواڵی مێهر گرووپی نێودەوڵەتی: بردنی چوار کۆپاپۆر، ژیردەریایی ئەتۆمی، مووشەک هاوێژێک و زیاتر لە 4500 هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ ئاوەکانی کارائیب سەرتر لە ئۆپراسیۆنێکی دژە مادەی هۆشبەرە.
لە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر تا گەمارۆی ڤێنزۆئێلا
ترامپ لە 15 ی ئۆکتۆبەر مۆەلەتی ئۆپراسیۆنی سیا لە خاکی ڤێنزۆئێلای پشت ڕاست کردەوە و وتی کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆپراسیۆنی خۆشکی ئامادەن، والێستریت ژۆرناڵ ڕاپۆرتی دا کە ژمارەی هێزەکان بۆ هێرشی تەواو بەس نییە بەڵام بۆ هێرشی ئاسمانی و تیرۆری ڕێبەران بەسە. ترامپ ئەوەی شەڕ لەگەڵ گرووپەکانی مادەی هۆشبەر ناو ناوە بەڵام ئامانجی راستەقینەی لەناوبردنی دەوڵەتی مادۆرۆ و داگیر کردنی گەورەترین پاشەکەوتی نەوتی جیهانە.
پێشێل کرانی سەروەری نەتەوەیی؛ سیاسەتی زاڵبوونی ترامپ و ڕۆبیو
جموجوڵە سەربازیەکانی ئەمریکا پێشل کرانی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و گەڕانەوەی سیاسەتەکانی سەدەی نۆزدەیە. مارکۆ ڕۆبیو ساڵەها خوازیاری هێرشی سەربازی بۆ ڤێنزۆئێلا بووە و لە ساڵی 2020 ئەو پێشنیارەی لە کۆبوونەوەکانی کۆشکی سپی هێنایە ئاراوە. ئێستا کە بووەتە وەزیری دەرەو، خواستەکانی خەریکە دێتە دی.
ترامپ لە 2019 خوان گوایدۆی سەرۆککۆماری یاسایی ڤێنزۆئێلا ناساند کە ئەو دەستێوەردانەی شکستی هێنا.
کاردانەوەی حکومەت و گەلی ڤێنزۆئێلا یەکلاییە؟
حکومەت و گەلی ڤێنزۆئێلا هەمبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاردانەوەی یەکلاییان نیشان دا. مادۆرۆ لە پێنجی سیپتەمبەر بە جلی سەربازیەوە دەرکەوت و وتی ئەگەر ئەمریکا هێرس بکات وڵاتەکەی دەچێتە قۆناغی چەکدارانەوە.
مادۆرۆ لەسەر بەرگری ڕەوا جەختی کرد و وتی لە دەریا ئاسمان و نیشتمانی خۆمان بەرگری دەکەین.
ئایا ترامپ بەڕاستی بەدوای شەڕەوەیە؟
شرۆڤەکاران بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە سێ سیناریۆ دەهێننە ئاراوە: یەک. درێژەی گوشار بۆ هەڵوەشانەوەی ناوخۆیی، دوو. هێرشی ئاسمانی سنووردار بۆ سەر دامەزراوە حکومییەکان، سێ. تیرۆر یان کودەتای سەربازی بە پاڵپشتی سیا. بەڵام پێیان وایە کە ترامپ بەس هێرشی سنووردار دەکاتە سەر دامەزراوە نەوتی و بنکە سەربازیەکان کە ڤێنزۆئێلاش لە کاردانەوە هیرش دەکاتە سەر ژێرانە نەوتییەکانی کلۆمبپا یا لە ڕێگای گرووپە نوینەرەکانەوە ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوە دەکات.
Your Comment