AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٣٠ ٠٩:٥٣

مامۆستایەکی هەرێمی کوردستان: ئێران هێمای ڕێزگرتنە لە شوناسی کولتووری گەلی کورد

مامۆستایەکی هەرێمی کوردستان: ئێران هێمای ڕێزگرتنە لە شوناسی کولتووری گەلی کورد

لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی قورئان خوێنی دیاری هەرێمی کوردستان وتی: ئێران هێمای یەکڕیزی و ڕێزگرتنە لە شوناسی کولتووری گەلی کورد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەیید عیسا بەرزنجی، قورئان خوێن و کەسایەتی دیاری هەرێمی کوردستان کە بۆ بەشداریکردن لە ٤٨مین پێشبڕکێی نەتەوەیی قورئانی پیرۆز و یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی قورئان خوێندن لە شاری سنە ئامادەبوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێران، خۆشحاڵیی خۆی بە بەڕێوەچوونی ئەم بۆنە قورئانییە دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ بەختێکی باشمان هەبوو کە بەشداری لە یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی قورئان خوێندن و پێشبڕکێ ٤٨ەمین کۆنگرەی نەتەوەیی قورئانی پیرۆز بکەین.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئاستی کوالێتی پێشبڕکێکە ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئەم پێشبڕکێیە لە ڕاستیدا فێستیڤاڵێکی گەورە، کە پڕ بوو لە خۆشەویستی، میهرەبانی، یەکڕیزی و برایەتی که به ئاماده‌بونی‌چه‌ندین قورئان خوێن و شاره‌زایانی‌ قورئانی له وڵاتانی جیاواز بوو.
ئەم قورئان خوێنه دیارە لە هەرێمی کوردستانەوە درێژەی بە قسەکانی دا: ئامادەبوونی پەیڕەوانی ئایین و مەزهەببە جیاوازەکان لە نەتەوە جیاوازەکان لەم ڕێوڕەسمەدا شەرەفێکی دیکەیە بۆ شاری سنەی سه‌ربه‌رز. و دەکرێ بڵێین بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی سەرتاسەری قورئانی پیرۆز لە ئەم شارە خاڵی وەرچەرخانە بۆ سنە.
بەرزنجی لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە: "سنە شاری برایەتی و یەکڕیزی و میهرەبانییە، پارێزگای کوردستان جارێکی دیکە باوەشی کردەوە بۆ پێشوازیکردن لە میوانان و قورئان خوێنه نێودەوڵەتی و دەرکەوتێکی کولتووری ناوازە و جوانی خۆی نمایشکرد".
ئه‌م که‌ساییه‌تییه‌ قورئانییه هەروەها سەبارەت بە دەستکەوتەکانی ئەم پێشبڕکێەدا بۆ پارێزگای کوردستان وتی: ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆ و بیانی لەم خولەی پێشبڕکێکاندا ئەوە دەردەخات کە کۆماری ئیسلامی ئێران کورد بە خاوەن شوێنێکی شایستە دەزانێت و ناسنامەی فەرهەنگی خۆی ناساندووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەبوونی جلوبەرگی کوردی لە کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لە تاران، زیادی کرد: لە کۆنفرانسی یەکگرتوویی نەتەوەیی کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٥٤ وڵات بەڕێوەچوو، تاکە جلوبەرگی فەرمی ئێران جلوبەرگی کوردی بوو، ئەمەش پێگەی بەرزی کورد لە ئێران نیشان دەدات. ئێران لە بواری جلوبەرگ و بابەتی فەرهەنگیدا مافی تایبەتی بە کورد بەخشیوە. لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەم خوێنەرە دیارە لە هەرێمی کوردستانەوە ئاماژەی بە مامەڵەکردن لەگەڵ ناسنامەی کوردی لەلایەن هەندێک وڵاتەوە کرد و وتی: سەرەڕای تێپەڕبوونی 23 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق، هێشتا کاریگەرییەکانی تاوانەکانی ئەو دەسەڵاتە لەسەر خەڵکی کوردستان ماون".
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: لە ئێراندا مرۆڤایەتی، برایەتی و یەکگرتوویی بنچینه‌یی‌ کراوە و ئەم وڵاتە دەتوانێت مۆدێلێکی گونجاو بێت بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.

News ID 57294

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha