AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٩ ١٧:٠٨

عێراق بە هیچ لەونێک دەستبەرداری ئێران نابێت

عێراق بە هیچ لەونێک دەستبەرداری ئێران نابێت

شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی پێوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ، مێژوویی و ستراتیژیک وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەعید بەدری شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە ئەو وڵاتە پێوەندی پتەو و ستراتیژیکی لەگەڵ ئێران هەیە و لایەنی ئەمریکی لە ئاستی ئەو پێوەندیە ئاگادارە.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق بە هیچ لەونێک ناتوانێت دەست لە پێوەندی مێژوویی و پتەوی خۆی لەگەڵ ئێران هەڵبگرێت چونکوو ئەو وڵاتە هاوبەشی ستراتیژیک بۆ عیراق دێتە ئەژمار.

بەدری وتیشی: لەەبەر ئەوەی کە لایەنی ئەمریکی لە ئەو ئاستە لە پێوەندی ئاگادارە لە ئێستادا عیراق و بەتایبەتی پێوەندی تاران و بەغدا ناخاتە یەکمایەتی خۆیەوە.

هەروەها وتیشی: عیراق بنەمای نەگۆڕی هەیە و بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نە بە شێوەی ئاشکرا و نە بە شێوەی شاراوە ناڕوات. هەروەها دەستووری ئەو وڵاتە بەکارهێنانی خاکی عیراق بۆ هێرش بۆ سەر دراوسێکانی قەدەغە کردووە.






News ID 57283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha