AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٦ ٢١:٥١

پاپۆڕە تێکشکاوەکەی دەریای عەدەن هیچ پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە

پاپۆڕە تێکشکاوەکەی دەریای عەدەن هیچ پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەشێک لە میدیا بیانییەکان سەبارەت بە ئامانجکردنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن ژێردەریایییەکی ئەمریکییەوە، لێکۆڵینەوەکانی پەیامنێری مێهر دەریخست کە ئەو کەشتییە هیچ پەیوەندییەکی بە کەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر، بەشێک لە میدیا بیانییەکان هەواڵێکیان بڵاو کردەوە کە پاگەندەی ئەوە دەکەن ژێردەریایییەکی ئەمریکی پاپۆڕێکی پڕ لە گازی شلکراوی ئێرانی کردۆتە ئامانج.

دوای بڵاوبوونەوەی سەرەتایی، ئەم هەواڵە لە ژمارەیەک میدیای ناوخۆییشدا دەنگی دایەوە.

بەڵام بە پشتبەستن بە بەدواداچوون و پێداچوونەوەی پەیامنێری مێهر بە زانیارییەکانی دەستکەوتوو لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە، ئەو تانکەرەی کە باسی لێوە دەکرێت هیچ پەیوەندییەکی بە کەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نییە.

News ID 57254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha