بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، محەمەد هندی جێگری سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد: گرووپەکانی بەرخۆدان چەکدانانیان قبووڵ نەکردووە ناشیکەن.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێککەوتینی ئاگربڕ بڕگەی شاراوەی نییە و نابێت دەنگۆکانی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە کە بە ئامانجی بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە پێشێل کرانی ئاگربڕ دێتە ئاراوە، گوێ بگرن.
هندی وتیشی: نتانیاهۆ هێشتا لە وەهمی سەرکەوتنی تەواودایە، بەرخۆدانی فەلەستین هەگیز سەرپەرشتیاری دەرەکی لە کەرتی غەززەی قبووڵ نەکردووە.
جێگری سکررتێری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لەسەر قبووڵ نەکردنی چەکداماڵین لەلایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە جەختی کرد.
News ID 57216
Your Comment