بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشت فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ئەو بارەو وتی: لە ئەو دیدارە کە بەهۆی یەک تەمەن چالاکی هونەری و فەرهەنگی ئەو مامۆستاوە بەڕێوە چوو، بە پێشکەش کردنی لەوحی پێزانین و خەڵاتی، لە خزمەت و زەحمەتە بەنرخەکانی ناوبراو بە فەرهەنگ و مۆسیقای کورد دەسخۆش کرد.
خدر قادر گەرماوی کە 109 ساڵیەتی، بڕوانامەی پلە یەکی هونەری لە ئەنجومەنی لێکدانەوەی هونەرمەندان، نووسەران و شاعیرانی ئێرانی هەیە و لە چوار بواری هەنەری بەیت خوێنی ، حەیران و لاوک و شمشاڵ ژەنی مامۆستایەکی بێ وێنە دێتە ئەژمار.
بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لەگەڵ قایمەقامی شاری سەردەشت بە ئامادەبوون لە ماڵی مامۆستا خدر قادر گەرماوی ناسراو بە خلە دەرزی دیداریان کرد و ڕێزیان لێگرت.
News ID 57190
Your Comment