AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٢ ٠٧:٢٦

"درۆن" چەکی سەرسووڕهێنەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئیسڕائیل

"درۆن" چەکی سەرسووڕهێنەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئیسڕائیل

درۆنی ئێرانی، بە تێچووی کەم و بڕەوی زۆر، هەلی هێرش لە بنکە دوورەکانی ڕەخساندووە و تایبەتمەندیی دژە ڕاداریی ڕێژەیی، بۆتە هۆی ناوبانگ‌دەرکردنی لە ئاستی جیهانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێ سیاسەت: لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی 1 تا 3 کە بە هێمای ستراتژیی بەرگری-هێرشبەریی کۆماری ئیسلامی لێک دەدرێنەوە، لە سێ قۆناغی جیاوازدا، بەپێی لێکدراوێکی زیرەکانە لە مووشەکی بالستیک و کرووز و بەتایبەت لە درۆنی خۆتەقینەرانە ئەنجام درا. لەمناوە درۆنەکان وەک کۆڵەکەی هێرشی ئێران، بە تێچووی کەم، توانای بەرهەم‌هێنانی فراوان و دەفرایەتی دەوڵەمەندیی سیستەمگەلی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتەی دوژمن، ڕۆڵێکی گرینگیان لە پێناسەی دووبارەی هاوکێشەی ‌هێز لە ناوچەدا گیراوە.

"درۆن" چەکی نابەرابەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی

لە تۆڵە تا شەڕی بەردەوام

ئێران لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 1 (24ی خاکەلیوەی 1403ی هەتاوی) نزیکەی 170 درۆن، 30 مووشەکی کرووز و زیاتر لە 120 مووشەکی بالستیکی بەرەو ئیسرائیل و بەرزاییەکانی گوڵان هاویشت و لەم هێرشەدا ئێران زۆرتر درۆنی خۆتەقینەرانەی بەکار هێنا و ئەگەرچی بەشێکی زۆری درۆنەکان لە لایەن سیستەمە بەرگرییەکانەوە پێوشوێن‌گیران، بەڵام نیشانیشی دا کە ئەو سیستمانە دەفرایەتییەکی دیاریان هەیە و لەوە بەدوا هەمبەر بە هێرشەکان کەم دێنن.

"درۆن" چەکی نابەرابەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی

لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 2دا، درۆنەکان وەک پاژی پاڵپشتی بۆ بەچەواشەبردنی ڕادارەکان و سەرلێ‌شێوانی تۆڕی بەرگریی دوژمن بەکار هێنراون و لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3دا کە ئێران زیاتر لە 19 جار بە 800 درۆن و مووشەک پەلاماری ئیسرائیلی دا، ئامانجەکانی خۆی کردە زیانگەیاندن بە ناوەندەکانی فەرماندەیی، هەواڵگری و پاڵپشتیی ڕژیمی زایۆنی لە تلاڤیڤ، حەیفا و ئۆرشەلیم و لێرەدا درۆنەکان وەک ئامرازی سەرەکیی هێرشی شەوانە و ڕاچلەکان بەکار هێنران.

جۆرەکانی درۆنی بەکارهێنراوە لە بەڵێنی ڕاستییەکان

ئێران لەو سێ ئۆپەارسیۆنەدا زیاتر لە درۆنی خۆجێی و بەرهەمی پیشەسازیی هەوافەزای وەزارەتی بەرگری و سپا کەڵکی وەرگرت کە بریتین لە:

1. شاهیدی 136:

لە ڕووسیا بەو درنە دەڵێن، جەرسەقیل و لە هەر سێ بەڵێنی ڕاستییەکاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو و هەر بۆیە بە ئەستێرەی ئۆپەراسیۆنەکان ناوی لێ دەبەن.

"درۆن" چەکی نابەرابەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی

ـ توانست و تایبەتمەندییەکان: کێشی ئەو درۆنە نزیکەی 200 کیلۆگرام و دەوڵەمەندە بە کڵاوەی تەقێنەرەوەیی 30 تا 50 کیلۆگرامی کە لە ماتریالی کامپۆزیتی و دارین چێ‌كراوە بۆ کەمکردنەوەی پێزانینی ڕاداری. ئەو درۆنە لە بەرزایی 50 تا 4000 مەتر بە خێرایی 180-185 دەفڕێت.

ـ بڕەوی ئۆپەراسیۆنی: 1000 تا 2500 کیلۆمەتر.

تێچووی چێکران: بەپێی هەڵسەنگاندنەکان هەر یەک درۆنێکی شاهید، لە نێوان 20 تا 50 هەزار دۆلار تێچووی هەیە و نرخی هەناردەیی بۆ ڕووسیا، 193 هەزار دۆلار ڕاپۆرت کراوە.

2. شاهیدی- 131؛ نمونەیەکی سووکتر بۆ ئۆپەراسیۆنی پاڵپشتی

ئەم جۆرە درۆنە بە تەرکیزی بەسەر دەفرایەتییەکی زۆردا، زیان و گوشاری دەروونی و ئابووری ب دەوژمن دەگەیێنێت و گونجاوە بۆ هێرشی لێکدارانە لەگەڵ مووشەک.

"درۆن" چەکی نابەرابەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی

ـ توانست و تایبەتمەندییەکان: ئەم مۆدێلە چکۆلەترە لە شاهیدی- 136 و دەوڵەمەندە بە کڵاوەی تەقێنەرەوەیی 10 تا 15 کیلۆگرامی و و ەک مۆدێلە گەورەکەی لە بەرزایی کەمدا دەفڕێت و گونجاوە بۆ ئۆپەراسیۆنی شەوانە.

ـ بڕەوی ئۆپەراسیۆنی: نزیکەی 900 کیلۆمەتر.

تێچووی چێکران: لە نێوان 10 تا 30 هەزار دۆلار تێچووی هەیە و بۆ بەرهەم‌هێنانی فراوان و هاویشتنی ژمارێکی زۆری لە شەڕەکاندا گونجاوە.

3. ئەبابیلی-5 و موهاجێری- 6

ئەبابیلی- 5 لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ ناسکاری و موهاجیری- 6 لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی 3دا بۆ هێرشی وردبینانە بۆ سەر ناوەندە هەواڵگرییەکان کەڵکی لێ وەرگیراوە. ئەم دوو مۆدێلە ئاستی شلک‌بوونی ئۆپەراسیۆنەکان دەبەنە سەرێ و هاوکاتی هێرشی خۆتەقێنەرانە، هەلی ئۆپەراسیۆنی ناسکاری و هێرشی وردبینانە دەڕەخسێنن.

"درۆن" چەکی نابەرابەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی

ـ توانست و تایبەتمەندییەکان:

ئەبابیلی- 5: درۆنێکی خۆتەقێنەرانە-ناسکارییە بە کڵاوەی 45 کیلۆگرامی دەوڵەمەند بە دووربینی ئەکلترۆئیپتیکی بۆ ڕێنوێنیی وردبینانە و خێرایی 300 کیلۆگرام.

موهاجیری-6: درۆنێکی ناسکاری-هێرش بە توانستی گەشتی 24 کاتژمێرە و بڕەوی ناسکاریی 200 کیلۆمەتری. موهاجیر توانای هەڵگرتنی مووشەکی ڕێنوێنی‌کەری "قایم" و "ئەڵماس"ـه کە لەمدواییە بە ژیری دەسکرد دەوڵەمەندتر کراون.

"درۆن" چەکی نابەرابەری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستی

ـ بڕەوی ئۆپەراسیۆنی: ئەبابیلی- 5: نزیکەی 150 تا 500 کیلۆمەتر، و موهاجیری-6: 2000 کیلۆمەتر.

تێچووی چێکران: ئەبابیلی- 5: نزیکەی 15000 دۆلار، و موهاجیری-6: لە نێوان 50000 تا 100000.

News ID 57178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha