AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢١ ١٣:٤٣

بژاردەکانی بەردەم کوردی سووریا

بژاردەکانی بەردەم کوردی سووریا

گۆڤاری تایمز لە وەسفی بژاردەکانی بەردەم کوردی سووریا نووسی: کوردەکان دوای ڕێککەوتنی مارس و مۆڵەتی کۆتایی بۆ ئاوێتە بوونیان لە حکومەتی ناوەندی سووریا، ئێستا ئەبێ بڕیار بدەن کە ئایا ڕێگای لامەرکەزیەتی ڕاستەقینە بگرنە پێش یان هیوایان بە ڕووخانی حکومەتی ناوەندی و گۆڕینی دۆخەکە بێت؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دە مانگ دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، پرسی سەرەکی سووریا چی دیکە ئەوە نیە کە چ کەسێک لە دیمەشق حوکمڕوانی دەکات، بەڵکوو ئەوەیە کە سووریایەکان چۆن دەسەڵات لە سەرتاسەری وڵاتەکەیان دابەش دەکەن. ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری نوێی سووریا، هەوڵ دەدات لە نێوان ئەرتەش، کورد، ئیسلامیەکان و هاوپەیمانە دەرەکییەکان هاوکێشەیەکی لەرزۆک پێک بهێنێت، بەڵام هەر جۆرە هەڵەیەک دەتوانێت دووبارە ئەو وڵاتە بەرەو شەڕ پەلکێش بکات.

لە شەڕی ناوخۆییەوە هەتا گفتوگۆی نەتەوەیی

لە کۆشکی گەلانی دیمەشق، گرووپێکی ڕۆژنامەڤان و لێکۆڵەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع دیداریان کرد؛ گفتوگۆیەکی دوو کاتژمێرە کە لە داعشەوە هەتا ئیسرائیل و لە تورکیاوە هەتا ڕووسیا دەگرتەوە. بەڵام گرینگترین خاڵێک کە لە ئەو دیدارە بەجێما، جەختی سەرۆک کۆماری لەسەر زەروورەتی دابەش کردنی دەسەڵات سەرتر لە دیمەشق بوو.

دۆخەکە لەرزۆکە و پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە نێوان هێزە حکومیەکان و کوردەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، زەنگی مەترسی لێداوە. هەرچەندە بە ناوبژیوانی ئەمریکا و تورکیا ئاگربڕ هاتە ئاراوە، بەڵام ئەو پێکدادانە نیشانی دا کە گەڕانەوە بۆ شەڕ هێشتا خەونە و خەیاڵ.

کوردەکان؛ دەسپێکەرانی لامەرکەزیەت

کوردەکان یەکەم هێزێک بوون کە پرسی لامەرکەزیەت و نوێنەرایەتی بەربڵاوتریان هێنایە ئاراوە. ئەوان، دوای چەندین ساڵ دوورەپەرێزی، ئیستا خوازیاری پشکی ڕاستەقینە لە دەسەڵاتی سیاسی دوای ئەسەدن. بەم حاڵەوە، هەندێک لایەنی ناوخۆیی هەسەدە پێیان وایە کە کات لە سوودی ئەوانە و ئەگەر تۆزێک سەبر بکەن، دەتوانن ڕێککەوتنێکی باشتر یان تەنانەت دەسەڵاتێکی نوێ لە دیمەش پێک بێت.

ڕێککەوتنی مارس؛ هیوایەک بۆ ئاشتی

لە 10 ی مارس، بە ناوبژیوانی ئەمریکا، ژێراڵ مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندی هەسەدە ڕێککەوتنی کرد کە هێزەکانی تا کۆتایی ساڵ لە پێکهاتەی سوپای سووریا ئاوێتە بن. ئەو ڕێککەوتننامە کە لەلایەن کۆبانێ و ئەحمەد شەرعەوە واژپ کرا وەکوو ڕێکارێک بۆ ڕێگری لە توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشوازی لێکرا.

لە درێژەدا، بۆ یەکەم جار دوای 50 ساڵ، جێژنی نەورۆزی کوردەکان لە دیمەشق بەڕێوە چوو کە ڕووداوێکی سیمبولیک لە کەشی نوێ دوای ڕووخانی ئەسەدی نیشان دا.

شەرێ لە دیدارەکەیدا ئاشكرا کرد کە تورکیا دەیەویست دوای ڕووخانی ڕژیمی ئەسەد، بە هێرشی سەربازی، کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەر بکات. ناوبراو وتی کە ئەو ئۆپراسیۆنەی ڕاگرتووە و لە جیاتی ئەوە لەسەر گفتوگۆ وەکوو جێگرەوەی بژاردەی سەربازی جەختی کردووە.

لەمپەرەکان ئاوێتە بوون و بێ متمانەیی بەرانبەر

دانوستانەکان دوای ڕێککەوتن بەرەوڕووی کێشەی جۆراوجۆر بووەوە. دیمەشق داوای گۆڕینی ناو و تێکەڵ بوونی تەواوی هەسەدە لە ئەرتەشی کرد، لە حاڵێکدا کە کوردەکان خوازیاری دەستەبەر کردنی کردەیی مافی فەرهەنگی و بەشداری سیاسی ڕاستەقینەیان کرد.

سەرچاوەیەکی کوردی وتی وەزیری دەرەوەی سووریا تەنیا لەگەڵ سێ کاتژمێر فێر کردنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکان ڕێککەوتووە. لە بەرانبەردا دەولەت بەڵێنی چەند کورسی کابینە و جێگرایەتی وەزارەتی بەرگری داوە، بەڵام کوردەکان ئەو خاڵانە تەشریفاتی و بێ دەسەڵاتی بۆ کوردەکان وەسف دەکەن.

گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان


دوای سەفەری مێژوویی شەرع بۆ نیۆیۆرک و لێدوان لە مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کەشی سیاسی گۆڕدرا. جارێکی دیکە ئەو بۆچوونە هاتە ئاراوە کە ناوبراو بۆ مانەوە هاتووە، نەک بە شێوەی کاتی. لەم نێوانەدا، هەواڵگەگەلێک لە گفتوگۆی ئەمنیەتی شاراوە لە نێوان سووریا و ئیسرائیل دەگاتە گوێ.

دوابەەدوای ئەو گۆڕانکاریە، هەسەدە هەڵوێستی خۆی هێواش کردووەتەوە و ئامادەیی خۆیی بۆ ئاوێتە بوون ڕاگەیاندووە. بەم حاڵەوە تورکیا و دیمەشق هۆشداریان داوە کە مۆڵەتەکە ڕوو لە کۆتاییە و هەر جۆرە دواکەوتنێک، پاساو و هۆکارێکە بۆ هێرشی سەربازی هاوبەش.

بژاردەکانی بەردەم کوردەکان

یان بە پشت بەستن بە ئەزموونی بەرەنگار بوونەوەی داعش، چاکسازی دەستووری ژمارە 107 و جێبەجێ کردنی لامەرکەزیەتی راستەقینە شوێنگیری بکەن؛ یان سەبر بکەن تا چارەنووسی سیاسی شەرع یەکلایی ببێتەوە.

بەڵام ڕێگای دووهەم دەتوانێت ببێتە هۆی پێکدادانی نوێ و لەناوبردنی دەرفەتی ئاشتی، بەتایبەتی کە ئەمریکا، تورکیا و دیمەشق هەموویان لەسەر گەڕانەوەی کۆنترۆڵی باکووری ڕۆژهەڵات بۆ دەستانی دیمەشق یەک دەنگن.

News ID 57169

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha