AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٩ ١٥:١٨

ئێران بووە قارەمانی کێبڕکێی زۆرخانەیی و زۆرانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە ورمێ

ئێران بووە قارەمانی کێبڕکێی زۆرخانەیی و زۆرانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە ورمێ

حەوتەمین خولی کێبڕکێیە وەرزشیەکانی زۆرخانەیی و زۆرانی پاڵەوانی قارەمانێتی ئاسیا بۆ ساڵی 2025 بە ناسینەوەی قارەمانانی بوارە جیاوازەکان لە هۆڵی ئەلغەدیری ورمێ کۆتایی بە کاری خۆی هێنا و هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بووە قارەمان.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو کێبڕکێیانە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە یاریگەی 6 هەزار کەسی غەدیی ورمێ بەڕێوە چوو، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بە 844 خاڵەوە بووە قارەمان.

دوای ئێران، هەڵبژاردەکانی عێراق و ئەفغانستان بە 501 و 464 خاڵەوە بوونە دووهەم و سێهەم.

لە ئەو کێبڕکێیانە، هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی پاڵەوانی ئێران بە بەدەستهێنانی 4 زێڕ و یەک زیو بە گشتی پێنج میدالیا، بووە قارەمان و مستەفا نەجەفی بە قارەمانێتی لە کێشی سەروو 90 کیلۆگرام بووە قارەمانی ئاسیا.





News ID 57157

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha