AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٩ ٠٦:٥٥

ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ و ئاشتی نیوەچڵی پەکەکە و تورکیا

ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ و ئاشتی نیوەچڵی پەکەکە و تورکیا

لە حاڵێكدا کە یەکساڵ لە دەسپێکی دووبارەی ڕەوتی ئاشتی نێوان تورکیا و بزووتنەوەی کوردی تێدەپەڕێت، ئەو ڕەوتە گیرۆدەی سەرلێشێوایەک بووەتەوە لەلایەکەوە پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە و چەکی داناوە و لەلایەکی ترەوە حکومەتی تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی لە بەرانبەردا نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێستا نزیک بە یەکساڵ تێدەپەڕێت کە ڕەوتی ناسراو بە ڕەوتی چارەسەری کێشە لە نێوان حکومەتی تورکیا و بزووتنەوەی کوردی دەستی پێکردووە. بۆ نیشاندانی ڕاستبینانە لە ئەو دوازدە مانگە دەتوانن ئاماژە بکەینە سەر دوو فاکتەری دژ بە یەک: لەلایەن هەنگاوی گرینگ هەڵگیراوە و لەلایەکی تریشەوە هێشتا هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیراوە. هاوکات بوونی ئەو دوو ڕاستییە، چارەنووسی ئەو ڕەوتەی تووشی ناڕوونی کردووە.

بەرپرسانی باڵای تورکیا لە کاردانەوە بە دۆخی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و دوای 7 ی ئۆکتۆبەری 2023 ئەو پێشنیارەیان هێنایە ئاراوە. دەوڵەتی تورکیا خێڕا تێگەییشت کە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ڕێگا بۆ سیستەمی نوێ لە ڕۆژهەڵات یانڤین خۆش کردووە؛ سیستەمێک کە تێیدا نیگەرانی لە بەرز بوونەوەی دەسەڵاتی ئیسرائیل خۆش دەکات. لە ئەنجامدا ئەنقەرە گەییشتە ئەو ئەنجامە کە سیاسەتی دوای بەهاری عەرەبی واتا کۆنترۆڵی کوردەکان لە سووریا و عێراق چی دیکە ناتوانرێت درێژە بدرێت.

هەنگاوە هەڵگیراوەکان

ئەو ڕەوتە لە کۆتاییەکانی 2024 بە چەند لاری سیمبولیک دەستی پێکرد. دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری جەهەپە لە لێدوانێکی بێ وێنەدا باسی لە برایەتی هەزار ساڵەی تورک کورد کرد و عەبدوڵڵا ئۆجالانی ڕێبەری پەکەکە وەسف کرد و ناوبرای بۆ لێدوان لە پەرلەمان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە بانگه‌ێشت کرد.

لە ئەو کاتەوە پەکەکە هەنگاوی گەورە وەکوو: هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتایی چالاکی چەکداری لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە، کۆتایی شەڕی چەکداری و بڕیار بۆ هەڵوەشانەوە لەلایەن ڕێبەرانی ئەو پارتەوە لە هەرێمی کوردستان و هەروەها سووتاندنی سیمبولیکی چەکەکانیان، ئەنجام داوە.

تەواو بوونی سەرکەوتووانەی چەکداماڵین و هەڵوەشانەوەی پەکەکە پێویستی بە پەسەند کردنی یاسای تایبەت لە پەرلەمانە تا بە پێی ئەوە زیندانیانی ئەو گرووپە ئازاد بکرێن و ئەندامانی ئەو گرووپە لە چیاکانیش بگەڕێنەوە بۆ وڵات کە هێشتا هیچ یەکە لەو کارانە نەکراوە.

هۆکاری ئەوەش ڕوونە چونکوو تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی کاریگەری لە ئەو بارەوە هەڵنەگرتووە. چاکسازی دەستووری سزادان و یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بۆ دەستەبەر کردنی ڕەوتی هەڵوەشانەوە زەروورییە، بەڵام هیچ یەکە لە ئەو هەنگاوانە ئەنجام نەدراوە و ڕەوتەکە کەوتووەتە بنبەستەوە.


هۆکاری دواخستنەکانی حکومەتی تورکیا

ئەنقەرە هێشتا خەریکی لێکدانەوەی تێچووەکان بەرەنگار بوونەوە یان ڕاگرتنی پێکدادانەکان لەگەڵ کوردەکانە. هەروەها ئەردۆغان کاریگەری ڕەوتی ئاشتی لۆەسەر پێگەی خۆی لە دەنگدانەکان هەڵدەسەنگێنێت بۆیە ئەو ڕەوتە هێواش بووەتەوە و هێشتا نادیارە هەڵوەشانەوەی کۆتایی پەکەکە بەڕاستی لە داهاتوویەکی نزیکدا دێتە دی یان نا.


بەرچاوگە

بەم حاڵەوە وادیارنیە کە ڕەوتەکەی ئێستا ڕابگیردرێت یان هەڵبوەشێتەوە چونکوو نە حکومەتی تورکیا و کوردەکان نایانەوێت لە دۆخی ژێئۆپۆلیتیکی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین مەترسی قووڵ بوونەوەی دووبارەی درزی نێوانیان قبووڵ بکەن.

News ID 57119

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha