AP ١٤٠٥ خەرمانان ٢ ٢٢:٠٢

قالیباف: ئەمریکا دەبێت پابەند بێت بە بەڵێنەکانی

قالیباف:  ئەمریکا دەبێت پابەند بێت بە بەڵێنەکانی

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاکستان وتی: ئێمە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەکەین و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێت پابەند بێت بە بەڵێنەکانی لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیڵد مارشال عاسیم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە درێژەی هەوڵەکانی پاکستان بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا بەڕێوەچوو، قالیباف پێداچوونەوەی بە چەندین حاڵەتی پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباددا کرد و وتی: پابەندبوونی لایەنەکانی ناو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ڕوونە و ئەوە ئەمریکا بوو کە بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی، ڕێگری لە دامەزراندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد و هۆکارێکی دیکەی بۆ بێمتمانەیی لەم وڵاتەدا دروست کرد.

سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران، وێڕای ڕەتکردنەوەی تەسلیم بوونی کۆماری ئیسلامی لەژێر گوشارەکان، جەختی کرد: ئێمە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەکەین و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێ پابەند بێت بە بەڵێنەکانی لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.

عاسم مونیر هەروەها لەم دیدارەدا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

News ID 60265

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha