AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ٠٩:٢٤

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی دەریایی سەموود

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی دەریایی سەموود

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی دەریایی سەموود و دەستگیر کرانی پاڵپشتانی خەڵکی غەززەی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی دەریایی سەموود و دەستگیر کرانی پاڵپشتانی خەڵکی غەززەی بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە بەرز نرخاندنی هەوڵی مرۆڤانەی چالاکان و گرووپە خەڵکیەکان لە وڵاتانی جیاوازەوە بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و هەوڵ بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە، هەوڵی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر ئەو کاروانەی پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەوڵی تیرۆریستی وەسف کرد.

ناوبراو هەروەها داوای لێپرسینەوە لە جەنایەتکارانی ئیسرائیلی و هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی لە ئەو بارەی کرد.


News ID 57034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha