بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی محەمەد نایینی جێگری پێوەندیە گشتیەکان و وتەبێژی سپای پاسداران بە ئاماژە بە شەڕی بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژە وتی: هەر دوو شەڕەکە ، ئێران لە بەرانبەر بەرەی ئیستکباری جیهانیەوە تەنیا مایەوە. لە شەڕی 8 ساڵە، هەر دوو زلهێزی ئەو کاتە و هەندێک وڵاتی عەرەبی لە شەڕی بە وەکاەت لە دژی ئێران شەڕیان کرد . لە شەڕی 12 ڕۆژەشدا ئیسرائیل بە نوێنەرایەتی لە ناتۆ و بە گەڵاڵەی ئۆپراسیۆنی هاوئاهەنگ کراو لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و دەوڵەتی ترامپ کردەوەی نواند.
سەردار نایینی لە درێژەدا وتی: کاتێک کە ئیسرائیل هەمبەر هێرشەکانی ئێران دۆش داما، ئەمریکا بە هەوڵێکی نمایشی هێرشی کردە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل و داوای ڕاگرتنی پێکدادانەکانی کرد.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ڕۆڵی ڕێبەر لە بەرز کردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکان، زیادی کرد: بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا بە فەرماندەیی شەهید غوڵامڕەزا ڕەشید، ئامادەیی بەرددەوامی هەبوو. پێش لە شەڕی 12 ڕۆژە، چەند مانۆڕی بەهێز بەڕێوە چوو و فەرماندە هەواڵگرییەکان لە دوو ڕۆژ پێشەوە، ڕوودانی شەڕەکەی پێش بینی کردبوو.
نایینی سەبارەت بە دواخستنی 12 کاتژمێرە لە وەڵامی ئێران بە هێرشەکانی ئیسرائیل وتی: شۆک بوونی تاکتیکی لە شەڕەکانی ئێستا ڕێگریان لێناکرێت. ئێمە لە بنەمای شەڕەکە تەواو ئاگادار بووین بەڵام وردەکاریە وردەکانی دوژمنمان نەدەزانی. بۆ داڕشتنی تەواوتر، مەودایەکمان خستە نێوان هێرشە سەرەتاییەکان و وەڵامی مووشەکی.
Your Comment