AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٩ ٠٩:٣٧

ئیسڕائیل ئامادەیە هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانی فریاکەوتنی سەموود

ئیسڕائیل ئامادەیە هێرش بکاتە سەر کەشتییەکانی فریاکەوتنی سەموود

ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزی دەریایی ئیسرائیل لە کەشتییەکانی  سەموود نزیک بووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جووڵەیان بەرەو غەززە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند: هێزی دەریایی ڕژێمی زایۆنی لە بەلەمی سێریس سەر بە کۆپاپۆڕەکانی سەموود لەمەوبەر نزیک بووەتەوە.

هێزە داگیرکەرەکان چەند جارێک دەوریەی بەلەمەکەیان داوە.

وتەبێژی کۆپاپۆڕەکاجی سەموود هەروەها ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ هێزێکی سەربازی ئیسرائیلی هێرشی نەکردووەتە سەر ئەو کەشتییانە، بەڵام ڕژێمی ئیسرائیل هەوڵی داوە کامێرای هەندێک لە پاپۆڕەکانی سەموود کۆ بکاتەوە و تیمی ئەو کەشتییانە توانیان بیانگەڕێننەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.

یاسمین ئاجار، یەکێک لە ڕێکخەرانی کاروانی پاپۆڕەکانی سەموود ڕایگەیاند، ئەگەر ڕژێمی ئیسرائیل لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان هێرش بکاتە سەر ئەم زنجیرانە، ئەوا ڕژێم تاوانێکی نوێی جەنگ ئەنجام دەدات.

وتی: "کەشتییەکی جەنگی ئیسرائیلی هەوڵیدا لە تاریکیدا و بەبێ ئەوەی گڵۆپەکانی داگیرسێنێت، ڕێگری لە جووڵەی کەشتییەکانی سەموود بکات".

هەروەها پەیامنێرێکی کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە کەشتییەکی جەنگی گەورە لە ڕێڕەوی بەلەمی سەموود نزیک دەبێتەوە.

تۆڕی کان بە زمانی عیبری بڵاویکردەوە کە کەشتییە کاروانی سەموود گەیشتوونەتە ١٤٥ میل دەریایی لە کەرتی غەززەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کەشتییە سەربازییەکانی سەر بە ئیتاڵیا، ئیسپانیا و تورکیا لەو ناوچەیە کشاونەتەوە.

تۆڕی کان بڵاویکردەوە، هێزی دەریایی ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیی سەموود. هێرشەکە وەک کەشتییەکانی پێشوو بە چەتەیی دەریایی دادەنرێت، بەو پێیەی کە سەموود لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا جێگیرکراون.

News ID 57017

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha