بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری بلومبێرگ لە دانوستانی بەغدا لەگەڵ کۆمپانیای ڤیتول بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و فرۆشی نەوتی خاوی هەرێم هەواڵی داوە کە دوای ڕاگرتنی دوو ساڵە بڕیارە لە 28 ی سیپتەمبەرەوە دەست پێبکاتەوە.
بلومبێرگ دەنووسێت کە هاتنی ڤیتول بۆ ئەو ڕێككەوتنە، شانسی خێرا کردنەوە لە گەڕانەوەی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕە جیهانییەکانی بەرز کردووەتەوەو و لە بەیانی شەممەوە دەست پێدەکات و لە قۆناغی یەکەمدا نزیک بە 230 هەزار بەرمیل نەوتی ئەو ناوچە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە دەچێتە بازاڕەوە.
جیاوازی ڕەوتی فرۆشی نەوتی ئێستا لەگەڵ ڕابردووش ئەەوەیە کە لە ڕابردوودا، کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکانی هەرێم بە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ سۆمۆ و حکومەتی ناوەندی، نەوتی خۆیان ڕاستەوخۆ دەفرۆشت و هەر ئەوەش دەبووە هۆی کێشە لە نێوان هەرێم و بەغدا.
دوای دوو ساڵ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، دانوستانەکانی بەغدا لە گەڵ کۆمپانیای ڤیتول، گەورەترین کۆمپانیای سەربەخۆی نەوتی جیهان یەکلایی بووەوە و ئەو ڕۆڵگێڕانە دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان لە پێوەندی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم بێت.
News ID 56960
Your Comment