AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٤ ١٣:٢٧

ڕووسیا 5 وزەخانەی ئەتۆمیی نوێ لە ئێران دەکاتەوە

ڕووسیا 5 وزەخانەی ئەتۆمیی نوێ لە ئێران دەکاتەوە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: وەفدی ئێران لە پەراوێزی "کۆمەڵەی جیهانی ئەتۆم 2025" لە ڕووسیا، سەبارەت بە چێکردنی 5 وزەخانەی گەورەتر لە بووشێهر بە دەفرایەتی نزیکەی 5 هەزار میگاڤات لە باشووری ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، سەبارەت بە دەسکەوتەکانی سەفەری وەفدی ئێرانی بە سەرۆکایەتی محەمەد ئیسلامی سەرۆکی وزەخانەی ئەتۆمی ئێران بۆ ڕووسیا و بەشدرایی لە کۆمەڵەی جیهانی ئەتۆم، وتی: لەو سەفەرەدا وێڕای بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرینگی نێودەوڵەتی و ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی ئێران لە میانەی وتاردانی بەرپرسانی ئێرانی، هەوڵی تۆکمەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی هاوکاریی ناڤۆکی درا.

وتیشی: کۆمەڵەی جیهانیی ئەتۆم کە بە بۆنەی 80ـه‌مین چالاکی ئەتۆمی ڕووسیا بەڕێوەچوو و دەرفەتێک بوو بۆ دانوستانی وەفدی ئێرانی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر لەپێناو چێکرانی وزەخانەگەلێکی گەورەتر لە بووشێهر بە دەفرایەتی ١٢٠٠ میگاڤاوت کە سەرجەم 4 یەکە بە دەفرایەتی نزیکەی ٥ هەزار مێگاڤات لە باشووری ئێران لەخۆ دەگرێت.

News ID 56954

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha