AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣١ ١٠:٤٣

هورموزگان میوانداری یارانی "کەشتی ڕزگاری غەززە" ؛ ئەسحابی سەموودە

هورموزگان میوانداری یارانی "کەشتی ڕزگاری غەززە" ؛ ئەسحابی سەموودە

پارێزگای هورموزگان ئەمشەو میوانداری یارانی کاروانی سەموود دەبێت تا خەڵکی هورموزگان بتوانن یارمەتییەکانی خۆیان بگەیێننە دەستی کەشتی ڕزگاری غەززە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی سەتارری: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دروشمی پێکهێنانی شارستانیەتی نوێی ئیسلامی لە هەوڵدایە ڕێگری بکات لە هەوڵەکانی ئیستکبار بۆ چەوسانەوەی زیاتری جیهانی ئیسلام و بە داڕشتنی بەرەی بەرخۆدان توانیویە بەشێکی گەورە لە ئەو ڕێگا بپێوێت.

بەەرەی بەرخۆدان بۆ ئەوەی کە بگاتە ئەمڕۆی خۆی، تێچووی قورسی داوە و باشترین منداڵانی خۆیی بۆ ئامانجی گەورەی بوون بە ئۆمەتێک پێشکەش کردووە؛ لەوانەیە لە دەیەکانی ڕابردوودا هەموو هەوڵی ئەو بەرەیە پەرەپێدان بە بێداری ئیسلامی بووە بەڵام ئەوە جێگای شانازیە کە ئەمڕۆ دەستکەوتێکی گەورەترمان بەدەست هێناوە و ئەویش چەمکی بێداری مرۆڤایەتیە.

هەموومان وەکوو کەسانێک کە ساڵەەهای ساڵ بە لێوی وشکەوە لە مانگی ڕەمەزان و گەرمای هورموزگاندا ڕێپێوانی ڕۆژی قودسمان خستووەتە ڕێ؛ پێمان خۆش بوو کە ئەمڕۆ بچینە سەر کەشتی و بچینە ئەو شوێنەی کە بەڵێنمان پێدراوە بەڵام ئەو خواستە تا ڕۆژی جووڵەی کۆتایی بۆ ئازادی قودس لە دڵمان دەمێنێتەوە. ئێستا بەس نزای خێر بۆ یارانی سەموود دەکەین.



News ID 56892

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha