بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، کۆمیتەی نێودەوڵەتیی بەزاندنی گەمارۆی غەزە ڕایگەیاند کە شەپۆلێکی نوێ لە پاپۆرەکانی گەمارۆبەزێن لە چوارچێوەی کۆمڵە پاپۆرێکی نوێ، چوارشەممەی داهاتوو لە ئیتالیاوە وەڕێ دەکەوێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵە 50 پاپۆری سەموود کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە پێناو ئازادی غەزە و بەزاندنی گەمارۆکانی ئەو کەرتە وەڕێ کەوتووە و ڕۆژی ڕابردوو لە کەنارەکانی دوورگەی سیسیل تێپەڕیوە، ڕایگەیاند کە سێزدەهەمین پاپۆر لە 23 پاپۆری ئەو کۆمەڵەیە لە توونسەوە بەرەو کەرتی غەزە لای داوە.
Your Comment