AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣٠ ١١:٥٧

سپای پاسداران هۆشداریی توندی بە دوژمنانی ئێران دا

سپای پاسداران هۆشداریی توندی بە دوژمنانی ئێران دا

سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز ڕایگەیاند کە ئامادەیی هەمیشەیی و داهێنەری لە داڕشتنی ستراتیژیەکان، کلیلی بەرگری کاریگەر و وەڵامی ڕووخێنەر بە هێرشەکانی دوژمنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسداران لە بەیانانمەیەکدا بە بۆنەی دەسپێکی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز جەختی کرد: ئەزموونی بەرەڤانی پیرۆزی یەکەم و دووهەم نیشانی داوە : بەرگری کاریگەر، بەرهەمی ئامادەیی هەمیشەیی، داهێنان لە داڕشتنی ستراتیژی، تاکتیک و ئۆپراسیۆن لە شەڕ لەگەڵ دوژمنان و گەشەی بەردەوامی تەکنۆلۆژیاکان و سیستەمی بەرگری و سەربازی پێشکەوتوو لە هەموو بوارەکانە. لە ئەگەری هەر جۆرە هەڵەیەکی لێکدانەوەیی نوێ و هێرش لەلایەن دوژمنەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەیدانی شەڕدا داهێنا ندەکات و وەڵامی ڕووخێنەر و پەشیمانکەرەوەیەکی دیکەیان دەداتێ.

ئەزموونی شەڕی سەپێندراوی ئەم دواییە نیشانی دا کە تەنانەت لە سەختترین دۆخی گەمارۆی ئابووری و گوشاری چەند ڕەهەندی دوژمنان لەسەر بەشە جیاوازەکان، هێزە چەکدارەکانی وڵات توانیوەیە بە پشت بەستن بە زانست و توانی خۆجەیی سەربەخۆ ببێتەوە و شەڕ لەگەڵ ئەرتەشە پێشکەوتووەکانی جیهان بە پاراستنی داهێنان لە کردەوە سەربکەوێت و دوژمنان شکست بدات.

News ID 56880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha