بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کۆبوونەوەی نائاسایی بەرپرسانی عەرەب و موسڵمان لە دەوۆەی پێتەختی قەتەر دەستی پێکردووە. بە پێی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، وادایارە دەوحە کۆکە لەسەر ئەو کۆبوونەوە جیاواز لە کۆبوونەوەکانی دیکە کە لە ساڵانی ڕابردوو لە پێتەختە جیاوازەکان بەڕێوە چووە.
سیناریۆکانی بەردەم کۆبوونەوەکە و لۆژیکی سیاسی و ئاستی بەربڵاوی ڕێبەرانی بەشدار لە ئەو کۆبوونەوە، بەستێنێکی گونجاوی بۆ بڕیاردان خۆش کردووە کە دەتوانێت وەڵامی گونجاوی هێرش بۆ سەر قەتەر، پاڵپشتی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ڕاگرتنی کوشتوبڕەکان و هێرش بۆ سەر غەززە مسۆگەر دەکات، ئەو سیناریۆگەلە بریتین لە:
ڕاگرتنی ئاسایی کردنەوە و بانگهێشت کردنی باڵوێزەکان
ئەگەرچی وڵاتانی هاوپەیوەند سەبارەت بە بڕیاری ڕاگرتنی ئاسایی کردنەوە و بانگهێشت کردنی باڵوێزەکان کەمن، بەڵام لە دۆخی پەرەسەندنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، وەرگرتنی ئاوەها بڕیارێک بۆ ئیسرائیل زۆر ڕووخێنەر دەبێت چونکوو تێلاڤیڤ بەشێک لە ستراتیژی خۆی لە ناوچەکەی لەسەر تۆکمە کردنەوە و زیاد کردنی کەشی ئاسایی کردنەوە داناوە.
بچڕانی پێوەندی ئابووری، بازرگانی و فەرهەنگی
ئەو بڕیارە لەوانەیە دەتوانێت بریتی لە گەمارۆی گشتی ئیسرائیل و ئەو کۆمپانیاگەلە بێت کە لەگەڵی هاوکاری دەکەن. ئەو بڕیارە بە واتای کەم کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە و پێویستی بە بچڕانی تەواو نییە.
ئاوەها بژاردەیەک ئەگەر جێبەجێ ببێت دەتوانێت ببێتە هۆی گەمارۆی ئابووری ئەو ڕژیمە کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابووری ئیسرائیل دەبێت.
گوشار لەسەر هاوپەیمانەکانی تێلاڤیڤ
گەڕان بۆ ئامێری نوێ و کاریگەر بۆ گوشار لەسەر تێلاڤیڤ لەوانە ئەمریکا دەوتانێت هەوڵێکی کاریگەر لەسەر ڕەوتی ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەبێت.
چالاک کردنەوەی بەرگری هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی
ئەو سیناریۆیە بریتیە لە تۆکمە بوونەوەی هاکاری ئەمنیەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی هاوبەش و پارێزوانی لە هەرێمی ئاسمانی و زەوینی وڵاتانی ئەندام.
پاڵپشتی لە هەوڵی ناوبژیوانی قەتەر و میسر
کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵاتنی عەرەبی و ئیسلامی دەتوانێت دەسەڵاتی زیاتر بداتە قەتەر و میسر بۆ ڕۆڵگێرانی چاوەدێری بەسەر دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل.
ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر غەززە
بەیاننامەی کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی خالی لە داواکاری بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە نابێت، بەڵام دەتوانێت بریتی لە ڕێکاری راستەقینە و جیدی بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە و بڕیاری کردەیی بۆ شکستی گەمارۆ لەسەر غەززە بێت، لەوانە کردنوەی ڕێڕەوی ڕەفەح، گوشاری نێودەوڵەتی بۆ بردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و دیاری کردنی ڕێگایەک بۆ دەسپێکردنی ئاوەدان کردنەوەی غەززە.
کۆبوونەوەی دەوحە؛ ئایا بەرپرسانی عەرەب بەر بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەگرن؟
کۆبوونەوەی نائاسایی بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کە لە دەوحە بەڕێوە دەچێت، بەستێنی زۆری بۆ گوشار لەسەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی جەنایەتەکانی لە غەززە و دیکەی وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
News ID 56803
Your Comment