بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەڵاڵەی پێشکەش کراو لەلایەن ئەو گرووپەوە، سیستەمێکی نوێ بۆ دەرمانی شێرپەنجە بە ژیری دەسکردە کە لەسەر خانە بنەڕەتییەکانی شێرپەنجە ورد بوونەتەوە و ڕێكاری نوێیان بۆ دەرمانی شێرپەنەی جەرگ و هەروەها سیستەمی دەرمانسازی زیرەکی تایبەتی نەخۆشە شێرپەنجەییەکان پێشکەش دەکەن و ئەو دەسکەوتە پێشوازی و بەرنرخاندنی داوەرە نێودەوڵەتییەکانی بەدواوە بوو.
قادرممەرزی پێشتریش بە نووسینی چەندین کتێبی لێزانی لە بواری بایوئەنفۆرماتیک و نەخۆشە شێرپەنجەییەکان و بڵاو کردنەوەی وتاری زانستی لە گۆڤارە بەناوبانگە نێوخۆیی و دەرەکییەکان، پێگەیەکی بەرچاوی لە بواری لێکۆڵینەوەی نوێ دەست خستووە.
درەوشانەوەی کچێکی کورد لە فێستیڤاڵی زانستیی ئەمریکا؛ میدالیای زێڕین بۆ پڕۆژەی دەرمانی شێرپەنجە
پەرەستوو قادرمەرزی لێکۆڵەر و گەنجی هەڵکەوتەی دێولانی، لەگەڵ تیمی زانستی خۆی توانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی 2024 Silicon Valley ی ئەمریکا، میدالیای زێڕینی جیهانی داهێنانەکان بباتەوە.
News ID 56777
Your Comment