AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢١ ١٢:٣١

ئاڵوگۆڕکرانی سیخۆرێکی ئیسرائیلی لەگەڵ ئەسیرانی بەرخۆدان

ئاڵوگۆڕکرانی سیخۆرێکی ئیسرائیلی لەگەڵ ئەسیرانی بەرخۆدان

سەرچاوەگەلی ئاگادار لە عێراق لە ئاڵوگۆڕکرانی سیخۆرێکی ئیسرائیلی لەگەڵ دوو ئەسیری بەرخۆدان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی تەسنیم، سەرچاوەگەلی ئاگادار لە بەغدا ڕایانگەیاند کە ئێلیزابێت تێسۆرکۆف، سیخۆری ئیسرائیلی کە دوو ڕۆژ لەوە پێش ئازاد کرا، لەگەڵ دوو ئەسیری بەرخۆدان ئاڵوگۆڕی پێکرا. ئەوە لە کاتێکدا کە ئەمریکاییەکان ئیدعایان دەکرد کە خۆیان ئەو سیخۆرەیان ئازاد کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، یەکێک لە ئەسیرانی بەرخۆدان، "عێماس ئەمهەز"ی هاووڵاتیی لوبنانییە کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن کۆماندۆکانی ڕژیمی زایۆنی بە تۆمەتی فەرماندەیی حزبوڵڵا، لە باکووری لوبنان ڕفێندراوبوو.

شایانی باسە، دوو ڕۆژ لەوە پێش میدیا عێراقییەکان لە ئازادکرانی ئێلیزابێت تێسۆرکۆف بە دەستی هێزی ئاسایش هەواڵیان دا و ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای پشت‌ڕاست‌کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند کە ئەو ژنە زایۆنییە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕاگیراوە.

News ID 56770

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha