AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٤ ١٧:١٧

کارناسێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لێکی‌دایەوە؛

پاشهاتەکانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی تورکیا و کوردی سووریا

پاشهاتەکانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی تورکیا و کوردی سووریا

کارناسێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان تورکیا و هەسەدەی بە "گۆڕانکارییەکی چارەنووس‌ساز" زانی و وتی: ئەو گفتوگۆیانە دەتوانێ ڕێخۆشکەر بێت بۆ پێناسەکردنەوەی پەیوەندیی ئەنقەرە و کوردی سووریا و تەنانەت گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تارق زیاد وەهبی کارناسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری سیریان ئابزرۆر، بە ئاماژە بە پەیوەندییە ڕاسیەوخۆکانی تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، جەختی کرد: ئەم گۆڕانکارییە دەتوانێ خاڵێکی وەرچەرخان بێت لە پەیوەندییەکانی تورکیا و کوردی سووریا.

وەهبی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو گفتوگۆیانە لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییەی تورکیا وەدی‌هاتووە و پلانی ئاشتیی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە کەشێکی نوێی خەمڵاندووە بۆ پەیوەندی لەگەڵ هەسەدە، وتیشی: ئەم بابەتە پێشتر هێڵی سوور بوو، بەڵام دەرکەوتەکانی ئەم گۆڕانی هەڵوێستە لە سنوورەکانی تورکیا و سووریادا ئاشکرایە و ئاستەنگەکان لە سەر ئەو کوردانەی لە ئەورووپا دەگەڕێنەوە بۆ سووریا زۆر کەم بۆتەوە و تورکیا چیتر پەیجۆری سیاسەتی شوێن‌گۆڕکێی زۆرەملانەی کوردەکان نییە و بگرە لە ئێستادا ڕێگە بۆ مامەڵەی ئابووری و هاتوچۆ کراوەترە.

بەوەشەوە وەهبی گومانی هەبوو کە هەسەدە و تورکیا بەبێ هاوبەشیی دیمەشق ڕێککەون، و ڕایگەیاند: ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەوڵەتی سووریاش ئاگاداری ئەو پەیوەندییانەیە و ڕەنگە لە چوارچێوەیەکی بەرتەسک و بە ڕەچاوگرتنی دەسەڵاتی ناوەندی، چاپۆشی لە هەندێک لە ئەنجامەکان بکات.

ڕاشیگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە ئەنقەرە بەزوویی نوێنەرێکی فەرمی بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرە کوردەکانی سووریا دەست‌نیشان بکات و لە ئەگەری ئیدارەی دروستی ڕەوتەکە لە لایەن دیمەشق و ئەنقەرەوە، دەرفەتی ستراتژیکی نوێ بەڕووی هەسەدەدا و لەوان گەڕانەوەی ناوچە کوردییەکانی ژێر دەستی دیمەشق و ئەنقەرە.

News ID 56769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha