AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ١٤:٥٤

پزشکیان:ئێران پشتیوانی ڤێنزۆئێلا دەکات

پزشکیان:ئێران پشتیوانی ڤێنزۆئێلا دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ لەسەر پاڵپشتی ئێران لە یەکپارچەیی خاک و گەلی ڤێنزۆئێلا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان و نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا لەسەر گۆڕانکاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بەتایبەتی دوای هەوڵە هاندەرانەکانی ئەمریکا لە دژی ڤێنزۆئێلا و هەروەها ڕێکاری پەرەسنەدن و قووڵ کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆیان کرد.

سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا لە ئەو گفتوگۆیەدا، بەجەخت لەسەر یەکگرتوویی نەتەوەیی وتی: ئەمڕۆ ڤێنزۆئێلا تەواو یەکگرتوویە و بۆیە ئێمە لە بەرانبەر هەموو هەڕەشەکان قایم دەوەستین.

مادۆرۆ وتیشی: ئەمریاک بەدوای ڕووخانی پێگە و کەسایەتی ڤێنزۆئێلایە. بەڵام بە پێچەوانەی ئەو قسانەوە ئێمە لە ئاسایشی تەواوداین و لە بەرانبەر هەموو هەڕەشەکاندا دەوەستینەوە.

پزشکیانیش جەختی کرد: ئەزموونی ئێرانی نیشانی داوە کە شکستی ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی وڵاتی ئێمە، بەهۆی یەکگرتوویی نەتەوەیی و یەکڕیزی ناوخۆییەوە بووە و تا کاتێکیش ئەو یەکڕیزی هەبێت هیچ هێزێکی بیانی توانی خەساردان لە وڵاتمانی نابێت.

ناوبراو بە جەخت لەسەر پاڵپشتی یەکلایی ئێران لە ڤێنزۆئێلا وتی: ئێران هەر جۆرە هێرش بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکان بەتوندی ئیدانە دەکات و بە هەموو توانەوە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی اک و گەلی ڤێنزۆئێلا دەکات.

News ID 56734

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha