AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ١٢:١٨

هۆشداریی عێراقچی بە جیهانی ئیسلام

هۆشداریی عێراقچی بە جیهانی ئیسلام

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەوە جێگای داخە بۆ جیهانی ئیسلام کە لە بەرانبەر ئاوەها کارەساتێکدا کاردانەوەی گونجاوی نیشان نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی هاوبیری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ میوانانی سی و نۆهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام بەس ئامانجێکی ئەرێنی یان هەوڵیکی جێگای سەواب نییە، بەڵکوو ئەمڕۆ زەروورەتێکی یەکلایی و ئەرکی شەرعییە. دۆخی ئێستای ئۆمەتی ئیسلامی ئاوا دەکات کە یەکگرتووی بەس یەک هەڵبژاردە نییە بەڵکوو ئەرکە. بۆ یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی پێویستە لە هەموو هەل و دەفرایەتییە گەورەکانی جیهانی ئیسلام کەلکوەبگیردرێت. ئۆمەتی یەک و نیو ملیاری موسڵمانان، دەتوانن دەفرایەتی گەورە چالاک بکەنەوە و یارمەتیدەری گەشە و پێشکەوتینی جیهانی ئیسلام بن.

ناوبراو زیادی کرد: شوناس و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە کراوەتە ئامانج و توانی موسڵمانان کراوەتە ئامانج؛ هەڕەشەیەک کە بە بڕوای من لە ڕابردوودا بە بە ئەو ئەندازە مەترسیدار نەبووە و لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی، ئەورووپی و ئەمریکییەوە بە شێوەی جیاواز پاڵپشتی دەکرێت. لە حاڵێکدا لەدایک بوونی پێغەمبەر جێژن دەگرین کە نابێت لەبیری بکەین کە برا و خوشکەکانمان لە فەلەستین هەموو ڕۆژێک هیرشیان دەکرێتە سەر.

عێراقچی وتیشی: ئیسرائیل بە بەکارهێنانی برسیەتی وەکوو چەک، خەڵکی بێ بەرگری خستووەتە ژێر گوشارەوە و تەنانەت هێرش دەکاتە سەر کەسانێک کە هەوڵ دەدەن بۆ دەستخستنی خۆراک کە ئەوە خۆی جەنایەتی جەنگیە.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: زۆربەی وڵاتەکان بێدەنگن هەمبەر ئەو جەنایەتە ئەوە جێگای داخە بۆ جیهانی ئیسلام کە هیچ کاردانەوەیەکیان نییە هەمبەر ئەو کارەساتە و ئێستاش هیچ جارەیەکمان نییە جگە لە یەکگرتوویی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشە و ئەو هەڕەشە بەدڵنیاییەوە تەنیا بە فەلەستین سنووردار نابێتەوە و هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام دەکاتە ئامانج.

ناوبراو جەختی کرد: ئیسرائیل ئەمڕۆ هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ناوچەکەیە و ئاستی جەنایەتەکان لە غەززە و لوبنان بۆ هەمووان دیارە.


هەروەها وتی: ئەو ڕژیمە وابیری دەکردەوە بە هێرش بۆ سەر ئێران ئێمە بەرەو دوا دەباتەوە، بەڵام هەڵەیەکی لێکدانەوەیی کرد. ئەمریکا و پاڵپشتەکانی تێگەییشتن هیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازی بۆ پرسی ئێران بوونی نییە. تەنیا ڕێگای مومکین، دیپلۆماسی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ڕێزی بەرانبەر و دابینی بەرژەوەندی هاوبەشە. ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی بەجێ نەهێشتووە و بەردەوام ئامادەی گفتوگۆی شەرافەتمەندانە و دادپەروەرانە بووە. دوژمنان لە سەر دژایەتی و کێشەی ناوخۆیی حەسێبیان کردبوو بەڵام لە شەڕی 12 ڕۆژە دەرکەوت هیچ جیاوازییەک لە نیوان شیعە و سوننە، عەرەب و فارس بوونی نییە و هەمووان لە ژێرناوی یەک شوناسدا بە ناوی ئێران لە وڵات بەرگری دەکەن.



News ID 56733

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha