AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٣ ١٠:٤٥

دەم پارتی وەڵامێکی توند بە باخچەلی دەداتەوە؛ چەک بێ دەستەبەر دانانرێت

دەم پارتی وەڵامێکی توند بە باخچەلی دەداتەوە؛ چەک بێ دەستەبەر دانانرێت

تونجەر بەکرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە کاردانەوە بە هەڕەشەی "ئۆپراسیۆنی سەربازی" لەلایەن دەوڵەت باخچەلیەوە وتی: چارەسەری پرسەکان بە گفتوگۆ و مافی یەکسان مومکینە، نەک بە ئەوەی کە لە زەینەکاندا کۆنە ماوەتەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کە دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری جووڵەی نەتەوەیی هۆشداریی دا لە ئەگەری بەڕێوەنەبردنی ڕێککەوتننامەی 10 ی مارسی 2025 سەبارەت بە تێکەڵ بوونی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە لە ئەرتەشی سووریا، ئەنقەرە و دیمەشق پێکەوە هێرش دەکەنە سەر کوردی سووریا، تونجەر بەکران هاوسەرۆکی دەم پارتی، کاردانەوەیەکی توندی بە ئەو لێدوانە تێکەڵ بە هەڕەشە نواند. ناوبراو جەختی کرد بە بێ دەستەبەر کردنی بەرچاوی ئاسای و چوارچێوەی مافی ڕوون، داواکاری " خۆتان ڕادەست بکەن" نە لەگەڵ دادپەروەری و نە لەگەڵ ئاشتی یەک ناگرنەوە و ڕێگای بەردەممان گفتوگۆ و ئەزموونە جیهانییەکانە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: کێشەکان بە هەڕەشە چارەسەر نابن؛ بنەمای ڕێگاچارەسەر ماف و یاسایە. بەس وتنی "خۆتان بەدەستەوە بدەن " نە لەگەڵ دادپەروەری و نە لەگەڵ ئاشتی تەبایە.

بەکرخان پاگەندەی کرد کە لایەنی سووری ڕۆحی ڕێککەوتنی 10 ی مارسی پێشێل کردووە: لە ڕەوتی نووسینی دەستووری کاتی و دیاری کردی حکومەت و سەرۆکەکەی؛ لەگەڵ کوردەکان، درۆزییەکان، عەلەوییەکان و تورکمانەکان ڕاوێژ نەکرا ، ئەوە چۆن لەگەڵ ڕێککەوتنی 10 ی مارس تەبایە؟

News ID 56666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha