بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام ڕازیانی وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەبیعولئەوەل، وتی: کوردستان بۆ سێهەم ساڵ میوانداری گەورەترین جێژنی حەزرەتی محەمەدە.
ناوبراو زیادی کرد: تایبەتمەندی ئەو ڕێوڕەسمە ئەوەیە کە ئەمساڵ 1500 ەهەمین لەدایک بونی حەزرەتی محەمەد(د.خ)دەبێت و ئەبێ تایبەت و لە ئاستی ئەواندا بەڕێوە بچێت.
ڕزیانی وتی: هەروەها بەرنامەی جۆراوجۆر لە ئەو میوانییە گەورە بەڕێوە دەچێت و هەمووان بە هەر ویست و تەمەنێکەوە دەتوانن چێژ لە ئەو بەرنامەیە ببەن.
هەروەها رایگەیاند: خەڵکی ئێران لە سەرتاسەری وڵاتەوە لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداری دەکەن و لە ئەو میوانیەدا کاری جوانی هونەرمەند پەیامی عەزیزی ڕوونوێنی دەکرێت.
بەرپرسی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتیشی: سروودی ئۆمەتی ئەحمەد و حەزرەتی مستەفا دوو سروودێکە کە منداڵانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
راشیگەیاند:
ئەو میوانییە لە کاتژمێر 4 ی دوانیوەڕۆ تا 11 ی شەو بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر درێژەی دەبێت و لە مەیدانی ئازادی تا شۆڕش و بە داڕشتنی دوو شوێن لە سێ ڕێیانی نمەکی و لە گۆڕەەپانی شۆڕش بەڕێوە دەچێت.
Your Comment