بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە لێدوانێکدا بەبێ ئاماژە بە خۆدزینەوەی برۆکسێل لە ڕابەڕندنی بەڵێنەکانی هەمبەر بە ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنی 2015 و پاش کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: ئێران بۆ هاوکاریکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەرفەتی ماوە.
کالاس بەبێ ئیدانەکردنی هەڵمەتی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر ئێران لە میانەی دانوستانەکانی تاران-واشنتۆن کە بەپێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، ئیدعایشی کرد: تۆپ ئێستا لە گۆڕەپانی ئێراندایە.
Your Comment