بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل بڕیاریداوه هه‌ڵبژاردن له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی سوه‌یدا، حه‌سه‌كه و ره‌ققه دوابخرێت "به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگه ئه‌منییانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و پارێزگایانه ده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه كورسیه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه ده‌مێننه‌وه تاوه‌كوو ئه‌وكاته‌ی دۆخێكی گوجاو دێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی گونجاو‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی "ئه‌نجومه‌نی گه‌ل" له نێوان 15 بۆ 20ی ئه‌یلولدا، پرۆسه‌كه تا ئێستاش به ئاسته‌نگی یاسایی و ڕێكخراوه‌یی و سیاسی به‌رچاوه‌وه گیرۆده بووه، كه پێده‌چێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له نوێنه‌رایه‌تیكردنی گه‌لی سوریا و سروشتی ته‌واوی قۆناغی راگوزه‌ر هه‌بێت.
به‌پێی سیسته‌می نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سوریا دیاریكراوه، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆماره‌وه دیاریده‌كرێت، كه سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی پرۆسه‌كه ده‌كات، دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه 210 ئه‌ندامه هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌وانی تریش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریاوه‌دیاری ده‌كرێن و كورسیه‌كان به‌پێی دابه‌شبونی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك دابه‌ش ده‌كرێن.
Your Comment