ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند که له شه‌ڕی ناوچه‌ی سێرت له کوردستانی تورکیا له‌م رۆژانه‌دا ۲۶ سه‌ربازیان کوشتووه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل هه‌په‌گه ڕاگهییةدراویکی بڵاوکرده‌وه و تێدا ئاشکرای کرد که له شه‌ڕی ۲۰ی سێپتا‌مبر له سێرت توانیویانه ۲۶ سەربازی توركیا بکوژن و ۸ دیكەش برینداربکه‌ن.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ئه‌گه‌رچی هه‌په‌گه ئاشکرای نه‌کردووه که چه‌ند هێزیان کوژراوه یا بریندار بووه به‌ڵام ڕایگه‌یاندووه که له دوای شه‌ڕه‌که‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دوو چه‌کدار پچڕاوه و شوێن بزرن.
ئه‌وه‌شیان وتوهه که "سوپای تورکیا هه‌شت جار به کۆپته‌ری جه‌نگی له جۆری کوبرا بۆردومانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کردووه و به‌و هۆیه‌وه ئاگر له دارستانه‌کان که‌وتووه‌ته‌وه".
Your Comment