بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەبارەت بە ڕێكکەوتنی ئەمنیەتی نێوان ئێران و عێراق وتی: بنەمای خەسارناسی شەڕی 12 ڕۆژە لە ئەو ڕێککەوتنە هەیە، بەڵام وڵاتەکان هەندێک جار بڕێک پرس لەبەرچاو دەگرن.
لاریجانی وتی: ئێمە ئەبێ سەقامگیری دابهێنین کەواتە لە ئەو سەفەرەدا ڕێککەوتنی ئەمنیەتیمان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد و بنەمای ئەو بابەتەش ئەوە بوو کە پێکەوە کەشێکی سەقامگیر دابهێنین.
ناوبراو زیادی کرد: خاڵی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنیەتییە ئەوەیە کە دوو وڵاتەکە بەڵێنیان داوە کە ئیزن نەدەنە کەسانێک یان لایەنێک یان وڵاتێکی سێهەم کێشە لە ئاسایش و سەقامگیری ئێران و عێراق دروست بکەن. واتا لە وڵاتێک لە دژی وڵاتێکی دیکە بەکار نەیێت و دزەی ئەمنیەتی نەکرێتە نێو دوو وڵاتەکەوە.
هەروەها وتی: بنەمای خەسارناسی شەڕی 12 ڕۆژە لە ئەو ڕێكکەوتنەدایە، بەڵام هەندێک لە وڵاتەکان هەندێک جار ئەو هەلەیان بۆ ناڕەخسێت کە ڕێگری لە ئەو کارە بکەن، بەڵام کێشەکان لە ئەو بارەوە چارەسەر دەکرێت.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی نوێی ئەمنیەتی نێوان ئێران و عێراق وتی: لایەنەکان سەبارەت لەسەر ئەوەی کە وڵاتێک لە دژی وڵاتێکی دیکە بەکار نەیێت، ڕێککەوتن.
News ID 56425
Your Comment